ئەو چیرۆکانەی ئەبێت بزانرێن

2 ساڵ لەمەوپێش



محەمەد ئەمین پێنجوێنی

لە ڕۆژهەڵاتی‌ ناوین جارجار‌ سەرکردەیەکی تاکڕەو و دیکتاتۆر دێتە سەر شانۆ‌، رۆڵێکی‌ نەگەتیف ئەبینێ لە مێژوودا، کە کارەسا‌ت بۆ گەل وڵاتەکەی‌ دروست دەکات.

هەزاران بەکوشت دەدات، هەزاران‌ دەکوژێت و هەزارانیش لە بەندیخانە توند دەکات. خۆی وەکوو قارەمان دەنوێنێ ، خەڵک و وڵات دوای‌ خۆی‌ دەخا، بەناوی ئایین و ڕزگاری نیشتمانییەوە، کاولکاری‌ بەرپا ئەکا و هەندێ‌‌ جاریش‌ سەری‌ خۆی بە فەتارە دەدات.

بۆ‌ نەگبەتی‌ کورد، دوو سەرکردەی‌ فاشیست، بێ ویژدان، لە‌ زەمەنێکدا‌‌هاتنە میدان، کە‌ کورد هۆشیاری نەتەوەیی، بیری ڕزگاری نیشتمانی وای لێ کردبوو، کە‌ داوای‌ مافی خۆی بکات.

ئەو‌ دیکتاتورە کارتۆنیانە، لە‌‌ وڵاتی داگیرکرای کوردستان خۆیان نمایش کرد ( سەدام و ئۆردۆگان ). ئەم دوو کارەکتەرە زۆر خەسڵەت و کرداریان لە یەکەوە نزیکە، هەندێ سیفاتیان کتومت لەیەک ئەچێت،

- ئەردۆگان پەروەردەی گەرەکی قاسم پاشایە لە ئەستانبول

- سەدام لە گەرەکی‌ئە عەزمییەی بەغدا گەورە‌ بووبوو.

- ئەررۆگان بە پاکەت و شقارتە فرۆشتن‌ کاسبی کرد و مەکتەبی تەواو‌ کرد.

- سەدام بە شوتی‌ فرۆشتن کە لە‌ تکریتەوە دەیهێنا، بژێوی خۆی بەڕێوە‌ ئەبرد.

- ئەعەزمیە‌و قاسم پاشا، دوو گەرەکن لە بەغداد و ئەستانبول، هەمیشە جێگەی شەقاوە و‌ چەقۆ کێش بە گێچەڵ و دژ‌ بە‌دەسەڵات‌ بوون.!!!

- ئەردۆگان‌ مزگەوتەکانی‌ کردە مەکۆی خەباتی سیاسی، لەم‌ رێگەیەوە، گە‌نجێکی‌ زۆری لەخۆی کۆکردەوە،‌ بەتایبەتی ئەوانەی کە سۆزیان‌ بۆ ئیسلام و عوسمانیزم هەبوو.

- سەدامیش لە‌ مزگەوتی ئەبوو حەنیفە النوعمان، بە‌ ناوی‌ قەومچێتی و دژی کۆمنیزمەوە،‌ نەتەوە‌پەرستە‌ عەرەبەکانی‌ ڕێکخست.

- ئەررۆگان لە ڕێگەی حیزبی نەجمەدین‌ ئەربەکانەوە( ڕەفاه).‌ خۆی‌گەیاندە سەرکردایەتی و وەکوو کەسایەتییەکی ئیسلامی سیاسی، خۆی‌ ناساند لە‌ تورکیا.

- سەدام‌ لە‌ڕێگەی‌ خێروڵا تلفاحی‌ خاڵۆیەوە، خۆی گەیاندە‌‌ئەحمەد‌ حەسن بەکر، لەو‌ ڕێگەیەوە‌‌ بو‌و بە‌ یەکێک لە‌ گەنجە‌ قەومەچییە سیاسیەکانی عێراق

- ئەردۆگان لەسەر شیعرێک‌ شەش مانگ بەند‌ کرا، لە شیعرەکە دادەڵێت: مزگەوتەکان ئۆردۆگای سەربازیمانە،‌ گومەزەکان‌ کڵاوی سەربازییە لە سەرمانا،‌ منارەکان‌ موشەکەکانمان.

ئەم شیعرە‌ و بەند‌ کرندنەی دەنگێکی‌ زۆری دایەوە لە تورکیا.‌

- سەدام تەقەی لە عبدول‌کەریم قاسم‌ کرد، بە‌وە ناوبانگی‌ وەکوو قەمچیەکی‌‌ ئازاو نەترس، دەرچوو، رای‌ کرد‌ بۆ‌‌ میسر و پێوەندی لەگەل سی ئای ئەی دروست کرد.

-ئەردۆگان چوو‌ بە گژ ئەوروپا و‌ئەمریکادا، بە‌ناردنی سەفینەکی پر لە‌ خۆراک‌ بۆ غەزەی گەمارۆ‌دراو، بەو هۆیەوە‌ شەڕ و‌ کوشتار لە‌نێوان تورک‌ و ئیسرائیلدا دروست بوو، دواییش سەرۆکی‌ ئیسرائیلی دەعوەت‌ کرد‌ بۆ ئەنکارە‌ و پێکی‌ ئاشتبوونەوەیان‌ هەڵدا.

ـ ئەردۆگان کودەتای بەسەر مامۆستاکەی نەجمەدین ئەربەقاندا کرد حیزبەکەی پارچە کرد، دۆستایەتی لەگەڵ فەتحوڵا گویلەندا کرد، بۆ ئەوەی حیزبەکەی ئەربەکان بێدەسەڵات بکات .

ـ ئەردۆگان کە کاری بەکورد بوو بۆ هەڵبژاردن. بە شیعری ئەحمەدی خانی و مەلای جزیری کوردە کانی دڵنەوایی دەکرد .

ـ سەدام کە دەهاتە کوردستان جلی کوردی لەبەر دەکرد ودەیگووت ئەگەر فێری زمانی کوردی نەبووم هەڵم مەبژێرن بەسەرۆك .!

ـ ئەردۆگان باوەڕی بە کوردێکی ئاك پارتی موسوڵمان هەیە، لە وێنەی (هاکان فیدان) کە کردوویەتی بە ئەمینی نهێنیەکانی و دەی پارێزێ .

ـ سەدام، سەباح میرزای کرد بەسەرۆکی پاسەوانەکانی و هەمو نهێنیە کانی پێ سپارد .

ـ ئەردۆگان ئەڵێ لەهەرکوێیەک ستاتۆیەکی کوردستانیی هەبێت ئەچین تێکی دەدەین

ـ سەدام دەیگووت کورد لەعێراق هەیە و مافی ئۆتۆنۆمیان دەبێت هەر هەبێت لەچوارچێوەی عێراقدا بێت.

ـ ئەردۆگان پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ کورد پێك هێنا ویستی بیکاتە خاڵێکی چارەسەری بۆ ئەوەی دۆزی کورد لەچوارچێوەی مافی کلتووریدا پێ لەقاڵب بدا.!

ـ سەدام ویستی بە بەیانی یازدەی ئازار مەسەلەی کوردی باشور کۆتایی پێ بهێنێت .

ـ ئەردۆگان ویستی

بە بەیانی (دۆڵمە باخچە) کە لە نێوان ئاك پارتی و هەدەپەدا نوسرابوو کۆتایی بەکێشەی کورد بهێنێت .

ـ سەدام خیانەتی لە مامۆستاکەی ئەحمەد حەسەن بەکر کرد و پەراوێزی خست و بە حەسرەتەوە کوشتی و لە هەموو بەڵێنەکانی کە بەکوردی دابوو پەشیمان بووەوە .

ـ ئەردۆگان، عەبدوڵا گویلی سەرکۆماری تورکیای پەراوێز خست ولەماڵەوە دەست بەسەری کرد و لە بەڵێنەکانی کە بە کوردی دابوو پەشیمان بووەوە .

ـ سەدام قورئانێکی گرت بەدەستیەوە وە بانگی سەحوەی ئیمانی دا، ئەوەیش بووە هۆی گەرای هەڵهێنانی داعش !

ـ ئەردۆگان بەچکە داعاشەکانی کۆکردەوە و پەروەردەی کردن و مەشقی پێ کردن و بەری دانە گیانی هەموو جیهان و بەتایبەتی کورد لەعێراق و سوریا .

ـ سەدام کیمیایی کرد بە کوردا و شارو گوندی کوردستانی وێران کردو خۆشی ملی کرا بە پەتا

ـ ئەردۆگان قورئانی پیرۆزی گرت بەدەستیەوە و گووتی کورد تیرۆرستە و باوەڕیان بە فەرموودەی خوا نییە و کوشتنیان حەڵاڵە ئەویش کەوتە قڕ کردنی کورد و شارو گوندی وێران کردو کیمیاییشی پیا ڕژاندین .

ـ سەدام لەگەڵ سۆڤیەتییەکان پەیمانی سیاسی و ئابووری و سەربازی گرێ دا، لە ڕێگەیآ فەرانساوە پێیوەندی خۆی لەگەڵ ناتۆ و ئەمەریکا بەست. ئینجا کەوتە گیانی شۆڕشی کورد و ئاشبەتاڵی پێ کرد

ـ ئەردۆ گان لەگەڵ ڕوسیا پەیمانی سەربازی، ئابوری گرێ دا موشەکی ئێس چوارسەتی لێ کڕین و خۆیشی ئەندامی ناتۆیە و دۆستی دێرینی ئەمەریکایە، ئینجا هێرشی بۆ باشوور و ڕۆژاوا دەست پێ کرد

ـ خۆێنەرانی بەڕێز ئەز دەپرسم ئەم دوو ئەکتەرە بەتوانایە خۆیان لەسەر شانۆی ڕۆژهەڵات هەڵتۆقین، یان دروستکراوی مۆساد و سی ئای ئەین ؟

- ئەردۆگان کودەتای بەسەر‌ مامۆستاکەی نجمەدین ئەربەکاندا کرد‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار