فەرمانی پەرلەمانی بۆ فراكسیۆنەكەی سەدر دەركرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
ئەمیندارێتی گشتیی پەرلەمانی عێراق فەرمانی پەرلەمانی بۆ دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی سەدر دەركرد.

فەرمانە پەرلەمانییەكە 16ی حوزەیرانی 2022، لەلایەن ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەركراوە و واژۆی محەممەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراقی لەسەرە، تێیدا ئاماژە بە كۆتاییهێنان بە ئەندامێتی ئەو پەرلەمانتارانە كراوە لەسەر بنەمای دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان. 

رۆژی 12ی حوزەیران، سەرجەم ئەندامانی فراكسیۆنی سەدر لە پەرلەمانی عێراق كە 73 ئەندام بوون دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان پێشكێشی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كرد و هەمان رۆژ، محەممەد حەلبووسی پەسندی كرد.

دوای دەستلەكاركێشانەوە فراكسیۆنەكەی سەدر، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان كە بە نزیك ئێران هەژمار دەكرێن كار لەسەر پێكهێنانی حكومەتی نوێ دەكەن و باس لەوە كراوە كە بەهێزترین كاندید بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران نوری مالكی سەرۆكی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسایە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار