به‌شى چواره‌مى دراماى شه‌هره‌زاد به‌رهه‌م ده‌هێندرێت

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ده‌رهێنه‌رى دراماى شەهرەزاد له‌باره‌ى به‌شى چواره‌مى دراماکه‌ دواو رایگه‌یاند له‌داهاتودا به‌شى چواره‌مى دراماى شه‌هره‌زاد ده‌ره‌چێت و له‌ئێستاشدا نوسینه‌وه‌ى 12 زنجیره‌ى دراماکه‌ نوسراوه‌و ته‌واوبوه‌.
حه‌سه‌ن فه‌تحى، ده‌رهێنه‌رى دراماى شەهرەزاد به‌ رۆژنامه‌ى شه‌رقى ئێرانى راگه‌یاند» له‌ئێستادا ١٢ زنجیره‌ى وه‌رزى چواره‌م نوسراوه‌و ئاماده‌یه‌، به‌ڵام  دیارنیه‌ که‌ى ئه‌و کاره‌ ده‌ستپێده‌که‌ین و نادیاره‌، چونکه‌ ئه‌وه‌ ته‌نیا خواست و ئاره‌زوى من نیه‌ بۆ دراماکه‌، به‌ڵکو په‌یوه‌ندى به‌ئه‌وه‌شه‌وه‌ هه‌یه‌ ئایا نوسه‌رى دراماکه‌ ئاماده‌یى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ کۆى به‌شى چواره‌مى دراماکه‌ بنوسێته‌وه‌، یان ئایا سه‌رجه‌م  ئه‌کته‌ره‌کان خۆیان سه‌رقاڵن و کاری تریان له‌به‌رده‌مدایه‌، یان ده‌توانن به‌رده‌وامبن له‌گه‌ڵماندا یان نا؟».
وتیشى « که‌ئه‌و ئاسته‌ى خواست و داواکاریه‌ى بینه‌ران ده‌بینم بۆ دراماکه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى زۆر ماندوم و زیاتر ئه‌م ماندوبونه‌ش رۆحییه‌ وه‌ک له‌جه‌سته‌یى، به‌باشى ده‌زانم جارێ له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانى وه‌رزى چواره‌م به‌رده‌وام نه‌بم، به‌ڵام که‌ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ له‌داواو خۆزگه‌ى بینه‌ران ده‌بینمه‌وه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانى به‌شى چواره‌مى دراماکه‌، واده‌زانم  شتێکى باش ده‌بێت ئه‌گه‌ر ده‌ستپێبکه‌ینه‌وه‌، ناکرێ به‌رامبه‌ر به‌م رێژه‌یه‌ى بینه‌ر بێباک بین و گوێ به‌داواکاریه‌کانیان نه‌ده‌ین».
سه‌باره‌ت به‌فۆڕم و شێوه‌ى فیلمه‌که‌، حه‌سه‌ن فه‌تحى به‌ رۆژنامه‌که‌ى وتوه‌ «به‌دڵنیاییه‌وه‌ ده‌کرێت فۆڕمێکى به‌شێوه‌ى دراماى ته‌له‌فزیۆنى بێت، ئه‌وى تریان له‌شێوه‌ى فۆڕمى فیلمێکى سینه‌مایى بێت، به‌ڵام بۆ ئه‌کته‌ره‌کان فۆڕمه‌ سینه‌ماییه‌که‌ى ئاسانتره‌و کاتێکى که‌متریان لێده‌بات».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار