دوو کتێبى نوێى پشکۆ نه‌جمه‌دین بڵاوده‌کرێته‌وه
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
له‌ئاینده‌یه‌کى نزیکدا دوو کتێبى نوێى پشکۆ نه‌جمه‌دین بڵاوده‌کرێته‌وه که‌یه‌کیان کۆى ئه‌و شیعرانه‌یه که له‌ساڵانى ساڵانى 2013 و 2018 نوسیونى و له‌لایه‌ن کتێبخانه‌ى هه‌ژار موکریانى چاپ و بڵاوده‌کرێته‌وه‌و ئه‌وى تریان ئه‌نتۆلۆگیایه‌کى شیعره که‌کارى وه‌رگێڕانى بۆ کردوه.
پشکۆ نه‌جمه‌دین شاعیر و نووسه‌ر به راگه‌یاند «دوا به‌رهه‌مى شیعریى من که بڕیاره له‌م مانگه‌دا، کتێبخانه‌ى هه‌ژار موکریانیى چاپ و بڵاویبکاته‌وه، کۆبه‌رهه‌مى شیعرى من نیه، بگره ته‌نیا ئه‌و تێکسته شیعریانه‌یه که له‌نێوان ساڵانى 2013 و 2018دا نوسیومن و کارم له‌سه‌رکردون»
سه‌باره‌ت به‌ناوه‌ڕۆکى کتێبه‌که‌شى وتى «زۆرینه‌ى تێکسته‌کان کورته‌شیعرن و تێماى بنه‌ڕه‌تیى شیعره‌کانیش عیشق و غوربه‌تن، به‌شێکى زۆرى شیعره‌کان سێبه‌رى عیشقى عیرفانیان له‌سه‌ره. هه‌روه‌ها دوو قه‌سیده‌ى که‌مێک درێژى تێدایه، یه‌کێکیان بۆ مه‌رگى شاعیرى گه‌وره شێرکۆ بێکه‌سه‌و ئه‌وى دیکه‌یان بۆ یادى شه‌هیدى گه‌وره کاک ئارامه«
ئه‌وه‌شى وت «من پاش ئه‌وه‌ى له‌دوو ساڵى ڕابردودا، دوو کتێبم له‌سه‌ر سۆفیزم و مه‌ولاناى ڕۆمى و شه‌مسى ته‌ورێزى نووسیون و چاپ بڵاوکراونه‌ته‌وه، ئیدى خوێندنه‌وه‌ى من بۆ سۆفیزم و عیشقى خودایى کاریگه‌رییان له‌سه‌ر بینین و ڕامانى شیعریى من داناوه«
پشکۆ نه‌جمه‌دین سه‌باره‌ت به‌پرۆژه‌ى داهاتووشى وتى «پرۆژه‌ى داهاتوشم که‌کارى له‌گه‌ڵ ده‌که‌م، ئه‌نتۆلۆگیاى شیعره، به‌نێوى شه‌به‌نگى شیعر که‌کورداندنى تێکسته‌کانى کۆمه‌ڵێک شاعیرى له‌خۆگرتووه، له‌وانیش، مه‌عموود ده‌روێش، مارییا ڤینه، غاده‌سه‌مان، نزار قه‌بانى و زه‌که‌ریا تامرو مه‌حمود ده‌روێش».