ئەمریكا لەسەر هێرشەكانی كێڵگەی كۆرمۆر هاتەدەنگ
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەسەر هێرشەكانی چەند ڕۆژی ڕابردوی سنوری چەمچەماڵ لەپارێزگای سلێمانی هاتەدەنگو وتەبێژی ئەو وەزارەتەش دەڵێت:"پشتگیریی لەهاوبەشەكانمان دەكەین لەهەرێمی كوردستان و ئەم هێرشانە بۆ تێكدانی سەقامگیریی ئابووری داڕێژراون".
ئەمڕۆ یەكشەممە 26ی حوزەیرانی 2022، لەبەیاننامەیەكدا نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند:"ئەمریكا پشتگیریی لەهاوبەشەكانمان دەكات لەسەركۆنەكردنی هێرشە دوبارەبووەكانی مووشەكیو هاوەن كە ئامانجیان هەرێمی كوردستانە لەوانەش سێ هێرشەكەی چوار ڕۆژی ڕابردووی سەر ژێرخانی نەوتو گاز لەپارێزگای سلێمانی".
هەروەها راشیگەیاند:" ئەم هێرشانە بۆ تێكدانی سەقامگیریی ئابووری داڕێژراونو بەهەمان ئەندازە ئەم هێرشانە مەبەستیان تەحەدیكردنی سەروەری عێراقو چاندنی تۆی دووبەرەكیو ترساندنە".
هاوكات ئەوەی دووپاتكردووەتەوە كە پێویستە لێكۆڵینەوە لەم هێرشانە بكرێنو ئەوانەی بەرپرسن لەئەنجامدانی ئەم هێرشانە ڕووبەڕووی یاسا بكرێنەوە، دەشڵێت:"ئێمە بەردەوامدەبین لەپشتگیریكردنی خەڵكی عێراقو لەوانەش هاوبەشەكانمان لەهەرێمی كوردستان لەدژی ئەمجۆرە توندوتیژییە قبوڵنەكراوەداو بەردەوامدەبین بۆ دۆزینەوەی هەر دەرفەتێك بۆ پشتگیریكردنی ئاسایشو بەرەوپێشچوونی عێراق".
لەچوار ڕۆژی ڕابردوودا سێ هێرشكرایەسەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر لەسنووری چەمچەماڵ لەپارێزگای سلێمانی و كۆمپانیای دانەغازو نەوتی هیلالی ئیماراتی وەبەرهێنانیان لەكێڵگەكانیدا كردووە.