ڕۆڵی كازمی لە كوشتنی قاسم سولەیمانی ئاشكرا دەكرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
سەركردەیەكی سەر بەهاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆكایەتیی نوری مالیكی  تۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ ئەمریكا دەداتە پاڵ مستەفا كازمیی سەرۆك وەزیرانی عێراق، دەشڵێت:"كازمیی ڕۆڵی هەبووە لەتیرۆركردنی قاسم سولەیمانی‌و ئەبو مەهدی موهەندیس".

ئەمڕۆ دووشەممە 27ی حوزەیرانی 2022، فازیل كەسسار سەركردەی سەر بەهاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە میدیاكانی عێراقی راگەیاند:"مستەفا كازمیی هیچ لێوەشاوییەكی بۆ بەڕێوەبردنی وڵات نییە، بەڵام بەهۆی پشتیوانیی ئەمریكییەكان لەو پۆستە دانراوە، جگەلەوەی بەكرێگیراوێتیی‌و كاركردنی بۆ بەرژەوەندیی ئەمریكا ڕوون‌و ئاشكرابووە".

هەروەها ئەوەشی ئاشكرا كرد كە "دەزگای هەواڵگریی عێراق زانیاریی وردی لەسەر قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بەسوپای پاسداران‌و ئەبومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی داوەتە ئەمریكییەكان، كە ئەمەش پرۆسەی تیرۆركردنەكەیانی ئاسانكردووە".

"كازمی هەر بەوە نەوەستاوە، بەڵكو ژێربەژێر لەگەڵ توركەكانیش پەیوەندیی هەیەو بۆ لەشكركێشییەكانیان بۆ ناو خاكی عێراق ئاسانكارییان بۆ دەكات"، فازیل كەسسار سەركردەی سەر بەهاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وا دەڵێت.

لەماوەی ڕابردوودا كازم حەیدەری پەرلەمانتاری سەر بەهاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، مستەفا كازمی تۆمەتباركرد بەوەی ڕێگریدەكات لێكۆڵینەوە لەدۆسیەی تیرۆركردنی قاسم سولەیمانیی‌و ئەبومەهدی موهەندیس دەستپێبكاتەوە، هەروەك ئۆباڵی تیرۆركردنی ئەو دووكەسەی بەتەواوەتیی خستە ئەستۆی ناوبراو.

ئەمە لەكاتێكدایە كە دوێنێ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە سعودییەوە چووە ئێران و لەلایەن ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران پێشوازیەكی گەرمی لێكرا.
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان بە سەرۆكایەتی مالكی دەیانەوێت بە پەلە حكومەت پێكبهێنن و كاندیدی بەهێزیش بۆ ئەو پۆستە نوری مالكییە، بەڵام بەریتانیاو ئەمریكا لەهەوڵدان حەیدەر عەبادی كاندید بكەن.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار