بەڵگە؛ مەسرور بارزانی بە نایاسایی پلەی سەربازی سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە بەرزدەكاتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
ئەندامێكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات، سەرۆكی حكومەت پلەی ئەفسەرێكی لە عەمیدەوە بۆ لیوا بەرزكردووەتەوە بە نایاسایی.

 باڵانبۆ محەمەد، ئەندامی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای كردوە، ئەوفەرمانبەرانەی كە بە كردار خزمەتیان كردوە خزمەتەكەیان بۆ هەژمار ناكرێت بەڵام كەسانێك خزمەتی چەند ساڵیان پێ دەبەخشرێت بەبێ گوێدانە یاسا، هێزەكانی ٧٠ و ٨٠ ی پێشمەرگە پلە بەرزكردنەوەیان ڕاگیراوە لە ساڵەكانی ٢٠١٨ -٢٠١٩- ٢٠٢٠-٢٠٢١-٢٠٢٢ بەبیانوی نایاسای بونیان لەكاتێكدا هەمویان خزمەتی خۆیان بە كرداری جێبەجێ كردوە. 

هەروەها نوسراوێكی بڵاوكردووەتەوەو دەڵێت: ئەمە یەكێكە لەوپێشێلكاری و گەندەڵیانەی كابینەی بەناوچاكسازی، لیوا عیسا عزیز كە ساڵی ٢٠٢١ پلەكەی بەرز كراوەتەوە بۆ لیوا بەتایبەت نەك لەگەڵ خشتەی هاودەورەكانی پلەی لیوا، بۆ فەریق پێویستە شەش ساڵ خزمەتی كرداری هەبێت واتا ناوبراو ساڵی ٢٠٢٧شایستەی فریقە بە بێ گوێدانە یاسا كراوە بە فەریق و سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە.
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: ئەمە تەنها یەك نمونەیە لەو چەندان نوسراوەی كە لەبەردەستمن  و بە نایاسایی كراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار