حكومەتی ئێران چوار سفری دراوى تومەنی لابرد

2 ساڵ لەمەوپێش




هاوڵاتی
حكومەتی ئێران دراوی نوێی هەزار و دوو هەزار تومەنی خستە بازاڕەوە كە چوار سفری لێكراوەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی حوزەیرانی 2022، بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی فارس دوو جۆری نوێی دراو خراوەتە بازاڕەكانی ئێرانەوە لە جۆری هەزار تومەنی و دوو هەزار تومەنی كە چوار سفریان لێ كەمكراوەتەوە.

هەروەها لەو دوو جۆرەی دراوی تومەندا گۆڕانكاری كراوە لە دیزاین وژمارەی سفرەكانی پارەكە.

ئەوەش روونكراوەتەوە كە لە سەردەمی بەڕێوبەری پێشووی بانكی ناوەندی ئێران تۆماركراوە و ئەمڕۆ چوارشەممە خراوەتە بازارەوە.

حكومەتی ئێران بە هۆی سزا ئابوورییەكانی ئەمریكاوە بەهای تومەن بەرانبەر دراوەكانی دیكەی بیانی زیانی زۆری بەركەوتووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەرێمی كوردستان سێ ملیۆن123 هەزار تومەن بەرامبەر بە سەد دۆلاری ئەمریكی بە مامەڵەی پێوەدەكرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار