كازمی ئەمڕۆ دەگاتە سعودیە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سەردانی سعودیە دەكات بۆ بەشداری كردن لە لوتكەی ئەنجومەنی هاوكاری كەنداو و بڕیارە جۆبایدین سەرۆكی ئەمریكاش بەشداری بكات.

ئەمڕۆ هەینی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی سعودیە دەكات و رۆژی شەممە ئەنجومەنی هاوكاری كەنداو كە عێراق و سعودیەو میسرو ئوردن بەشداری تێدا دەكەن.

كۆشكی سپی ئەمریكا ئەوەی ئاشكرا كردووە كە جۆبایدن سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە جەددە بەشداریی لە كۆبوونەوەی ئجومەنی هاوكاری كەنداو دەكات.

 لەو ئەنجومەنەدا گۆڕانی كەشوهەوا و ئاسایشی خۆراك و پرسی هەناردەی نەوت و وزەو بازرگانی نێوان وڵاتان و روبەروبونەوەی پەتای كۆرۆنا تاوتوێ دەكرێت.

ئەنجومەنی هاوكاری كەنداو رۆژانە 20 ملیۆن و 780 هەزار بەرمیل نەوت و 420 ملیار مەتر سێجا غازی سرووشتی بەرهەمدەهێنن.
ئەمڕۆ كاتژمێر 5ی سەر لەئێوارە جۆبایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەگاتە فرۆكەخانەی جەددە لە سعودیە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار