سەدر پەیامێك ئاراستەی مالكی دەكات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
موقتەدا سەدر لە پەیامی نوێژی بە كۆمەڵی هەینی پەیامێكی ئاڕاستەی نوری مالكی كرد "تاقیكراوە تاقی ناكرێتەوە".

وتارەكەی سەدر لەلایەن مەحمود جیاشیەوە خوێندرایەوە سەدر داوایكردووە، سەرجەم میلیشیا چەكدارەكان هەڵبوەشێندرێنەوە و باسی لەوەكرد، "عێراق لە دوڕیانێكی ئاڵۆزدایە".
هەروەها ڕێبەری ڕەوتی سەدر وتیشی "دەبێت حەشدی شەعبی لە سیاسەت و ململانێ و بازرگانی دوربخرێنەوە".

سەدر پەیامێكی روونی بۆ نوری مالكی ناردو رایگەیاند:"ئێمە لە ڕێگایەكی سەخت و ناڕێكداین، بەجۆرێك كەسانێك هەن ڕازین بەوەی حكومەت لەسەر دەستی ئەوانە پێكبهێنرێت كە پێشتر تاقیمان كردوونەتەوە و باش نەبوون".

هاوكات، داوای لە كوتلە شیعەكان كرد تۆبەی خوا بكەن و لەبەردەم دادگا لێپێچینەوە لەو گەندەڵانە بكەن كە شوێنكەوتووی خۆیانن.
موقتەدا سەدر لە تویتەری خۆی سوپاسی بەشداربووان و لیژنەی باڵای نوێژی یەكگرتووی كرد.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار