ئێران وەڵامی جۆبایدن دەداتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی جۆبادین دەداتەوەو رایگەیاند:"تەواوی جیهان باش دەزانن ئەمریكا تەنها كاری كاولكاری و وێرانكارییە ... ئەمریكا دەیەوێت بە پشتبەستن بە سیاسەتێكی كۆن و شكستخواردو تاران بترسێنێت".

ئەمڕۆ یەكشەممە 17ی تەموزی 2022ن ناسڕ كەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند:"ئەو لێدوان و تۆمەتانەی جۆو بایدن، سەرۆكی ئەمریكا كە بۆ تاران هەڵبەستوە لە میانەی سەردانەكەی بۆ بەشێك لە وڵاتانی كەندا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دورن لە راستییە و هیچ بنەمایەكیان نییە".

هەروەها راشیگەیاند:" ئامانجی لێدوانەكانی بایدن تەنها نانەوەی پشێوی و دروستكردنی دڵڕاوكێیە بۆ وڵاتانی ناوچەكەیە، ئەمریكا وەك یەكەمین وڵات لە بەكارهێنانی چەكی ناوەكی و فرۆشتنی چەك و دەستتێوەردان لە كاروباری وڵاتانی دیكەی پێناسی خۆی ئاشكرا بە وڵاتانی جیهان داوە و باشیش دەزانن كە ئەمریكا تەنها كاری كاولكاری و وێرانكارییە".

هاوكات، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكردوە، "ئەمریكا دەیەوێت بە پشتبەستن بە سیاسەتێكی كۆن و شكستخواردو تاران بترسێنێت و ئارامی و ئاسایشی ناوچەكە تێكبدات، پشتگیریكردنیشی لە كیانی یەهودی ناڕەوا و نایاساییە، چونكە خۆی لە خۆیدا ئەو كیانە بونێكی نایاسایی هەیە لە ناوچەكەدا".

"بەرهەمهێنان و سود وەرگرتن لە وزەی ناوەكی لەلایەن وڵاتەكەمانوە بە تواوەتی رەهایە و لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەكانە و هیچ پێشێلكارییەكی تێدا بەدی ناكرێت، چاوەڕوانیش دەكرێت بەشیچوەیەكی گشتگیر وڵاتانی ناوچەكە بەدەم داواكانی وڵاتەكەمان بۆ گفتوگۆ و گۆڕینەوەی بیروڕاكان بەرەو پێشچون بەخۆیانەوە ببین و پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانیش بەرەو پێش ببرێن"، ناسر كەنعانی وای وت.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار