مالكی لەسەر تۆمارە دەنگییەكان دەدرێتە دادگا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
دوای ئەوەی چوار تۆماری دەنگی بڵاوكرایەوە كە دەوترێت دەنگی نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسایە و باس لەوە دەكات ئەو باوەڕی بە سوپا و پۆلیس نیە و چەندین گروپی چەكداری بۆ پاراستنی خۆی دروستكردوە، لەسەر ئەو تۆمارە ئەمڕۆ سكاڵا لەسەر مالیكی تۆماركرا.

ئەمڕۆ یەكشەممە 17ی تەموزی 2022، زەینەب یاسین باقر، پارێزەرێكی عێراقییە و لە سكاڵانامەیەكدا كە ئاڕاستەی دادگا و داواكاری گشتی كردووە، ئەوەی خستۆتەروو كە لێدوانە دەنگییەكە كە بەناوی نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاساوە بڵاوكراونەتەوە مەترسین لەسەر ئاسایشی نیشتیمانی و دروستبونی شەڕی ناوخۆیی لە وڵاتدا.

هەروەها داوا دەكات داواكاری گشتی لێكۆڵینەوە لەو تۆمارە دەنگییە بكات و راستییەكان بۆ رایگشتی بخاتەروِو، "هەر لە ناو و ئامانجی ئەوانەی تۆمارەكەیان بڵاوكردوەتەوە، ئەگەریش تۆمارە دەنگییەكە ساختەیە ئەو لایەنە ئاشكرا بكرێت كە لەپشت بڵاوكردنەوەیەتی".

رۆژی 13ی حوزەیرانی 2022 تۆمارێكی دەنگی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە كە گوایە دەنگی نوری مالیكیە و لە بەشێكیدا دەڵێت:"موقتەدا سەدر دەیەوێت حكومڕانی بكات، بەڵام ئەگەر حوكمڕانی بكات هیچ ناهێڵێت؟ باشە ئەو ئێستا دەسەڵاتدار نییە؟ ئەو وەزیرانەی بە گوێ پەلكێش نەكرد و هەڕەشەی لە وەزیری دارایی كرد؟ من شارەزای رەوتی سەدرم، من دژیان جەنگام لە بەسرە و كەربەلا و بەغدا، ئەوان هەر ئەوكاتیش ترسنۆك بوون."


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار