سەدر داوا لەمالكی دەكات خۆی رادەستی یاسا بكات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 
رێبەری رەوتی سەدر پەیامێكی توند بڵاودەكاتەوەو رایگەیاند:" دوای ئەو جۆرە بیركردنەوەیەی لە تۆمارە دەنگییەكان بڵاوكرایەوە بە هیچ جۆرێك ناكرێت مالیكی بگەڕێتەوە بۆ سەر دەسەڵات، داواش دەكات خۆی رادەستی یاسا بكات.

ئەمڕۆ دووشەممە 18ی تەموزی 2022، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند:" مالیكی  هەڕەشەی لە من كردوەو جگە لەوەش هێزە عێراقییەكانی بە بێدەسەڵات و حەشدی شەعبی بە ترسنۆك ناوبردووە".

هەروەها سەدر راشیگەیاند:" مالیكی دوای ئەو بیركردنەوە نەرێنیەی بە هیچ جۆرێك ناكرێت بگەڕێتەوە بۆ سەر دەسەڵات و سەركردایەتیی عێراق بكات و ئەوەندەی دیكەش وڵاتەكە وێران بكات و گەلەكەی لەناو ببات، داواش لە مالیكی دەكەم واز لە كاری سیاسی بهێنێت و خۆی رادەستی یاسا بكات".

رێبەری رەوتی سەدر سەرسوڕمانی خۆی دەربڕیوە و دەڵێت، "بەلامەوە زۆر سەیرە لە حیزبی دەعوەوە هەڕەشەم لێبكرێت كە ئەویش سەر بە ئالی سەدرە.

لەچەند رۆژی رابردوودا زنجیرەیەك تۆماری دەنگی نوری مالیكی سەرۆكی دەوڵەتی یاسا بڵاوكرانەوە كە تیایدا هەڕەشەی بەكارهێنانی هێز دەكات لەدژی ئەو كەس و لایەنانەی بیانەوێت پەلاماری خۆی بدەن.

سەرەرای ئەوەی نوری مالیكی هەموو توانایەكی خۆی خستووەتە كار بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆك وەزیران بەدەستبهێنێت، بەڵام خۆری بوون بەسەرۆك وەزیرانی ئاوا بووەو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان قاسم ئەعرەجی كاندید كردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار