توركیا هێرشی كردە سەر سوریاو بریندار هەیە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
توركیا لەڕێگەی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانەوە هێرشیكردەسەر سەربازگەیەكی سوپای سوریا لەشاری تەلڕەفعەت‌و بریندار هەیە.

بەپێی میدیای كوردی لەڕۆژئاڤای كوردستان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 19ی تەموزی 2022، توركیا لەڕێگەی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانەوە هێرشیكردۆتەسەر سەربازگەیەكی سوپای سوریا لەشاری تەلڕەفعەت كە چەند ڕۆژێكە لەو شوێنە جێگیربوون.
هەروەها ئەوەش خراوەتەروو كە"بەهۆی تەقاندنەوەی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانەكە لەناو سەربازگەكەدا دوو سەربازی سوپای سوریا برینداربوون".

دوێنێ لەچوارچێوەی‌ ڕێوشوێنە سەربازییەكانی حكومەتی دیمەشق، كاروانێكی دیكەی سەربازیی لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتەوە لەدەروازەی‌ تایهەی‌ ڕۆژئاوای مەنبەج، گەیشتە كوبانێ.

لەسەر بنەمای لێكگەیشتەكانی هەسەدەو حكومەتی دیمەشق، بەچاودێریی ڕوسیا، بەشێوەیەكی بەردەوام هێزی سەربازیی سوریا دەبرێتە ناوچە سنورییەكان لەگەڵ توركیاو گروپە چەكدارەكانی هاوسۆزی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار