یەكەم پارێزگا لەعێراقدا بەفەرمی كاڵای توركی قەدەغەكرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
لە كاردانەوەی بۆردومانەكەی سوپای توركدا لە زاخۆ، ژووری بازرگانی دیالە بڕیارێكی بەپەلەی سەبارەت بە مامەڵەكردن لەگەڵ توركیا دەكرد و سەرجەم جوڵە بازرگانییەكانی لەگەڵیدا راگرت.

موسا تەمیمی، ئەندامی ژووری بازرگانی دیالە بە سایتی مەعلومەی ڕایگەیاند:" ژووری بازرگانی دیالە بڕیارێكی بۆ هەموو بازرگانانی دەركردووە، بۆ ئەوەی كاڵای توركی هاوردەكردە نەكەن بە هەموو جۆرەكانییەوە، ئەمە جگە لەوەی داوا لە كۆمپانیا گەشتیارییەكان دەكات كە گەشت بۆ ئەنقەرە و شارەكانی توركیا ڕابگرن".

هەروەها تەمیمی راشیگەیاند:" نیشتمان لە بەرژەوەندی بەنرخترە و بایكۆتكردنی كاڵاكانی توركیا زیانی قورسی لێ دەكەوێتەوە بۆ توركیا، كە ئەمەش وەڵامدانەوەی ئەو كۆمەڵكوژییانەیە توركیا لە هەرێمی كوردستانی عێراق ئەنجامیان دەدات و نوێترینیان هێرشەكەی دوێنێیە، كە نۆ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار