پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوەو وەزیری بەرگری ئامادە دەبێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆكایەتی پەرلەمانى عێراق رۆژى شەممەى داهاتوى دیاریکرد بۆ ئەنجامدانى دانیشتنی نائاسایی تایبەت بە تاوتوێکردنى بۆردومانەکەى تورکیا لەزاخۆ.

بەپێی کارنامەى دانیشتنەكە كە لەلایەن فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانەوە بڵاوكراوەتەوە، رۆژی شەممە 23/7/2022 دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێكردنی دەستدرێژییەكانی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق بەڕێوەدەچێت.

 كۆبونەوەكە بە ئامادەبونى وەزیرانى بەرگرى و دەرەوە و سەرۆک ئەرکانى سوپای عێراق بەڕێوەدەچێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار