بەغدا یەكەم هەنگاوی دژ بە توركیا ئەنجامدا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
وەزارەتی دەرەوەی عێراق گەڕاندنەوەی باڵیۆزەكەی لە ئەنقەرەوە بۆ بەغدا ڕاگەیاند، ئەوەش وەك وەڵامدانەوەیەكی عێراق لە بەرامبەر هێرش و بۆردومانەكانی توركیا.

ئەمڕۆ شەممە 223ی تەموزی 2022 ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، راگەیاند:"وەزارەت بڕیاریدا بە گەڕاندنەوەی باڵێۆزی كاربەڕێكەری عێراق لە ئەنقەرە بۆ بەغدا".
هەروەها راشیگەیاند كە "وەزارەتی دەرەوە جەخت دەكاتەوە هیچ ڕێككەوتنێكی ئەمنی و سەربازی لەگەڵ توركیادا نییە."

عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سكاڵای لە توركیا كرد و داوای دانیشتنێكی نائاسایی ئەنجومەنەكەی كرد لەبارەی دەستدرێژییەكانی توركیا و بەپێی وتەی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رۆژی سێشەممە ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر داوای عێراق لەبارەی بۆردومانەكەی زاخۆ گفتوگۆ دەكات.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار