محەمەد شیاع سودانی بووە كاندیدی فەرمی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لایەنە بەشداربووەكانی نێو هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی كۆبوونەوە، رایگەیاند:" چوارچێوەی هاوئاهەنگی بڕیاریدا محەممەد شیاع سوودانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق كاندید بكات".
محەمەد شیاع محمد سودانى ساڵی 1970 لە شارى بەغدا لە دایک بووە، دەرچووی کۆلێژی کشتوکاڵەو لە حزبی دەعوە کاریکردوە، بەڵام دواتر دەستى لەکارکێشاوەتەوە.
شیاع لە حکومەتەکانى رابردوو لە پۆستەکانى پارێزگاری میسان و وەزیری مافی مرۆڤ و بازرگانی و پیشەسازی وکاروکاروباری کۆمەڵایەتیدا کاریکردووە.
ئێستاش ئەندامی پەرلەمانى عێراقەو سەرۆکی لیستی فراتینەو سێ كورسی پەرلەمانی هەیە.
بابهتی پهیوهندیدار