سودانی رەتیدەكاتەوە لەكاندیدبوونی سەرۆك وەزیران كشابێەوە

2 ساڵ لەمەوپێش




هاوڵاتی

عەمار مونعیم بەرپرسی نوسینگەی محەممەد شیاع سودانی كاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق رەتیدەكاتەوە كە سودانی لە كاندیدبوون كشابێتەوە.

عەمار مونعیم راگەیاند: "هەواڵی داوای لێبوردنی محەمەد شیاع سوودانی لە راسپاردنی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق دوورە لە راستی و ئەوەی بڵاوكراوەتەوە بۆ شێواندنی دۆخەكەیە"، وتیشی: " محەمەد شیاع سودانی سورە لەسەر ئەوەی كارەكانی تەواو بكات".

ئەو لێدوانەی بەرپرسی نوسینگەكەی سودانی دوای ئەوە هات، ژمارەیەك میدیای عێراقی بڵاویانكردەوە كە ئەمڕۆ محەمەد شیاع سوودانی داوی لێبوردنی كردووە لەو ئەركەی پێ سپێرداوە و چوارچێوەی هەماهەنگی ئاگاداركردوەتەوە كە نایەوێ ببێتە سەرۆكوەزیرانی وڵات.

دوێنی لە شاری بەغداد لایەنگرانی موقتەدا سەدر خۆپیشاندنی فراوانیان دژی كاندیدبونی محەمەد شیاع سودانی بۆ سەرۆك وەزیران ئەنجامداو چونە ناو بینای پەرلەمان، دواتر لەسەر داوای سەدر كۆتاییان بە خۆپیشاندانەكەیان هێنا. 

رۆژی 25ی تەمموزی 2022 چوارچێوەی هەماهەنگی محەممەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق كاندیدكرد.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار