قائانی سەردانی بەغداد دەكات و چوارچێوەی هەماهەنگیش بەسەر دوو بۆچوندا دابەشدەبن

2 ساڵ لەمەوپێش




هاوڵاتی 
ئیسماعیل قائانی فەرماندی سوپای قودسی ئێرانی سەردانی بەغداد دەكات و چوارچێوەی هەماهەنگیش سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەت بەسەر دوو بۆچوندا دابەش بوون، و رەوتی سەدریش دەڵێت: ئەوەی لە ناوچەی سەوز رویدا تەنها سەرەتایە.  

ئەو سەرچاوانەی ئاشنان بە گفتوگۆكانی ناو هاوپەیمانی "چوارچێوەی هەماهەنگی" لە بەغداد بە رۆژنامەی (عەرەبی جەدید)یان راگەیادووە: "ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی ڕۆژی چوارشەممە سەردانی بەغدادی كرد بۆ بەدەستهێنانی ڕێكەوتن لەناو هاوپەیمانێتییەكە لەسەر پێكهێنانی حكومەت كە دوو تێڕوانینی لەناو چوارچێوەی هەماهەنگیدا بۆ دەركەوتووە." 

ئەندامێكی دیاری ڕەوتی سەدریش، كە داوای كرد ناوی نەهێنرێت بە بە (عەرەبی جەدید)ی رایگەیاندووە:" ئەوەی لە ناوچەی سەوز ڕوویدا تەنیا سەرەتایەكە و پێویستە لەوە تێبگەن كە رەوشەكە چۆن دەبێت ئەگەر چوارچێوەی هەماهەنگی لە پرۆسەی پێكهێنانی حكومەتی تەوافوقی و كاندیدكردنی كەسایەتیەكی داكۆكیكاری حزبی (لە حزبی دەعوە) بۆ سەرۆك وەزیران پاشگەز نەبێتەوە".

شەوی رابردوو چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند: "لە ئەمڕۆ هەینیەوە دەست بە دانوستان بۆ پێكهێنانی حكومەت دەكەین و بڕیارمانداوە تیمی دانوستانكار دروست بكەین"
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار