جه‌نگی مۆبایل؛ جه‌نگی سه‌رده‌می ئامێره‌كان

2 ساڵ لەمەوپێش



 

لەتیف فاتیح فەرەج

ههرچۆنێك بێت دهیانهوێت رێژهی مرۆڤ كهمبكهنهوه، یان ئهو گهشه خێرایه رابگرن، ههزاران بیانوو دهدۆزنهوه، بۆ راگرتنی زیادبوونی مرۆڤ، لهسهر گۆی زهوی لهكاتێكدا گۆی زهوی و ئهو سهروهت و سامانهی لهسهر زهوی و ژێر زهوی ههیه بهشی سهد ملیاریش دهكات نهك ههشت ملیار كه بڕیاره ساڵی ئاینده بگهین پێی، واته ساڵی 2023 نیشتمانی زهوی ئهوهی كه سیاسییهكان به درۆ ناویان ناوه دایكه زهوی دهبێته خاوهنی ههشت ملیار كهس، ئهمه مهترسیی لهكۆنترۆڵ دهرچونی ههیه بۆ داگیركارانی زهوی ئهو وڵاتانهی دهیانهوێت زهوی ههر هی ئهوان بێت، بهتایبهت ئهمریكاو هاوپهیمانهكانی، داگیركاری نوێ ههر بهپهرهپێدانی سوپاو ئامێری جهنگی و دهستگرتن بهسهر كیشوهرهكان و وڵاتهكان و گهلهكاندا داناساكێ ، ئهو رێژهیهكی كهمی مرۆڤایهتیشی دهوێت چونكه لهههموو ئهگهرێكدا كۆنترۆڵكردنی ئاسانتره، وڵاته زهبهلاحهكان گاڵتهیان بهوڵاته بچوكهكان دێت، ههندێك جار تهڵفیسیان پێدهكهن و نوكتهیان لهسهر دادهتاشن، كهڵكهڵهی كهمكردنهوهی دانیشتوانی سهر گۆی زهوی ماوهیهكی زۆره سهرمایهداری نوێی دنیای سهرقاڵ كردووه ، ههرچۆنێكه لانی كهم دهیانهوێت ئهو زیادبوونه رابگرن ، بۆ ئهمهش نهخۆشی و شهڕو ڤایرۆس و بهكتریای زیانبهخش و ههتا دوایی خراونهته گهڕ .

پڕۆژهی رێكخستنی لهدایكبوون و زاوزێ، هاندانی خهڵك بۆ تاكژیانی و تێكهڵنهبوون، بڵاوكردنهوهی مادهی هۆشبهرو ئالودهكردنی خهڵك بهمادهی هۆشبهری مهترسیدار، بڵاوكردنهوهی ڤایرۆسی دهسكرد بهشێوهیهكی بهربڵاو « سهیر ئهوهیه ههموو ئهمانه پێشتر كراون بهفیلم « یانی ههموو ئهم مهترسیانه بهفیلم نیشانی مرۆڤ دراوه تائهوهی باسی زۆمبی و خوێنمژهكان و مهترسی لهناوچوونی مرۆڤایهتی بهدهیان شێوه نمایشكراوه، لهزۆربهی فیلمهكانیشدا ئاوهزی ئهمریكی دهكرێته فریادڕهس و ئهوان مرۆڤایهتی ئهو كهمهی كهدهمێنێتهوه رزگار دهكهن، مرۆڤایهتی لهسهر دهستی بازرگان و سهرمایهداره مهترسیدارهكانی سهر گۆی زهوی لهبهردهم ههڕهشهی لهناوچووندایه، رهنگه ههر ئهوانیش دواتر خۆیان بكهن بهفریاخهری مانهوه، ئاوهزی سهرمایهداری مهترسیدار بهو جۆرهیه دهردێك بڵاوكهرهوهو دهرمانهكهی دروستبكه، بهرازهكان بهو جۆره ئهوانی تر سهرقاڵ دهكهن ، بۆ ئهوه جارێكی تر مهزرای ئاژهڵانی جۆرج ئۆریل بخوێننهوه .

ئهوهمان بیر نهچێت، ئێستا ئیتر ئێمه لهبندهستی ئهو بازرگان و سهرمایهداره مهترسیدارانهی مرۆڤداین، ئهوان دهتوانن چارهنووسمان دیاری بكهن، سیڤی ئێمه لای ئهوانه، دهزانن نهخۆشیهكانمان چین، بهچی چارهسهر دهكرێین، چۆن فریومان دهدهن، دڵخۆشیمان، گریانمان، ههست و كهوتمان تا رادهیهكی زۆر كهوتووهته دهستی ئهوان، سهرگهرمی  به رۆبۆت كردنی ئێمهن و ئێمهش پهیتا پهیتا كاڵاو چهكه مهترسیدارهكانی ئهوان دهبهینه ماڵهوه، لهنێو ژوری نووستن، لهسهر دڵمان دایاندهنهین، بێئهوهی بهخۆمان بزانین، چهكی مهترسیداری ئهوان ئێستا ناپاڵم و بۆمبی ئهتۆمی و خهردهل و سیانیدو كیمیایی و درۆن  نیه، چهكی مهترسیداری ئهوان دهشێت ئهو مۆبایله بێت، كه ئێمه هیچ رۆڵێكمان نیه لهدروستكردنیدا، دهشێت رۆژێك كۆمپانیایهكی مۆبایلی ئهمریكی لهسهر راسپاردهی دهوڵهت یهك ملیۆن مۆبایلی گوێزهرهوهی ڤایرۆسی كوشنده بهنرخی زۆر ههرزان بخاته بازاڕهكانی چینهوه، چینیهكان كه خۆیان زۆر ورده كاره پیشه سازگهرن، بهڵام ههموو ساڵێك بۆ ئامێری نوێی ئایفۆنی ئهمریكی سەره دهگرن، ئێ خۆ چینیهكانیش كهم نین ئهوانیش دهتوانن ههمان كار بهرابهر ئهمریكا بكهن، ئهو دهم شهڕهكه پێویستی بهئهتۆم نیه، پێویستی به ڤایرۆسێكی كوشندهیه كه رهنگه كهس نهزانێ چۆن بهخێرایی ههموو دنیا دهگرێتهوه .

بانگهشهكانی پێشكهوتنی زانست و زانیاری بهو رادهیهی ئێستا ههموو مۆبایلێكی زیرهك سندوقێكی رهشی تیایه كه ههرچی بكهیت و بڵێی تۆماری دهكات، ئیدی ئهوهش زۆر ئاساندهبێت كهههر مۆبایلهو كۆدێكی تایبهتی ههبێت بۆ گوازتنهوهی ههرچی مهبهست بێت، چهند ساڵێك لهمهوبهر خهیاڵم لای ئهوه بوو كه رهنگه رۆژێك بێت دهزگای تهناهی  دهوڵهت پێویستی بهخۆ ماندوكردن نهبێت بۆ ئهوهی بزانێ مرۆڤ لهماڵهكهی خۆی و لهنێو ژوری نووستنهكهیدا چی دهكات، ههر ئهوهنده بهسه له رێی كۆدێكی زیرهكهوه بۆ ههر ههزار ماڵێك و شاشهیهكی تایبهت ههبێت تا لهژوری كۆنترۆڵی ئاسایشهوه به كلیكێك بزانێت چ جۆره شۆرتێكیشت لهپێدایه، ئهمه لهم ساڵانهی دواییدا زۆر ئاسان بووهو خهریكه دهبێت بهڕاستی، بۆیه بهلاتانهوه سهیر نهبێت ههموو سهر سهعاتێك سهرمایهداری مهترسیدار لهڕێی دامودهزگا زانستیهكانیهوه بگاته كردنهوهی كۆدێكی ترو دهستگهیشتن بهزانیاریهكی نوێ، مۆبایلهكهت شوناس و ههڕهشهیه، شوناسه لهبهرئهوهی دهتوانی تایبهتی كهی بهخۆت و كهس نهتوانێ بیكاتهوه، ههڕهشهیه لهبهرئهوهی ههر كۆدێكی بۆ دابنێی كۆمپانیاكهی دهتوانێ بهچركهیهك بیشكێنێت .

ئێمه لهجیهانێكی دهست بهسهرداگیراواین، جیهانێك بازرگانه مهترسیدارهكانی مرۆڤایهتی، چیان بوێت و چۆن ئهوه دهكهن ، ئێمه بیرناكهینهوه چ رێگایهك بگرینه بهر بۆ دهربازبوون لهدهستیان لهكاتێكدا ئێمه زۆرینه خهڵهتێنراوهكهین .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار