خۆپیشاندەران بەرەو ناوچەی سەوز بەڕێدەكەون و داوای هەڵوەشانەوەی پەرلەمان دەكەن
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
خۆپیشاندانی لایەنگرانی موقتەدا سەدر لە شاری بەغداد بەردەوامەو بەربەستەكانیان شكاند و بەرەو ناوچەی سەوز بەڕێكەوتن.
خۆپیشاندەران داوای جێبەجَكردنی داواكارییەكانی موقتەدا سەدر دەكەن و هاوكات داوادەكەن محمد شیاع سودانی كاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران بكشێتەوەو پەرلەمانیش هەڵبوەشێتەوە.
دوێنێ فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی بەغداد رێوشوێنی ئەمنی نوێی راگەیاند و هاوكات لەناو شاری بەغداد زۆربەی شەقامەكان بەربەست كرابوون و بەشێكی زۆری دەروازەكانی ناوچەی سەوزیش داخراون، بەڵام لایەنگرانی سەدر دەستیان بە خۆپیشاندانكردوە و بەردەوامن لە بەرزكردنەوەی دروشم و داواكارییەكان.
شەوی رابردووش رەفیق ساڵحی سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند: "ئێمە كاندیدی خۆمان (محمد شیاع سودانی) بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران ناگۆڕین"، و وتیشی: "چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە كورد دەكات لەسەر یەك كاندید رێكبكەون بۆ تێپەڕاندنی پۆستی سەرۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومەت".