عەبادی و عامری و حەكیم و عەلاوی داوای گەڕانەوە بۆ گفتووگۆ دەكەن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 


حەیدەر عەبادی و هادی عامری و عەمار حەكیم و ئەیاد عەلاوی داوا لە سەدرو هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەكەن بگەڕێنەوە بۆ گفتووگۆ و بەرژوەندی هاوڵاتیان بكەنە لە پێشینە.
حەیدەر عەبادی سەرۆكی ئیئتیلافی نەسر داوا لە سەركردە سیاسیەكان دەكات پەنابەرنەبەر زمانی دیالۆگ و بەرژەوەندی هاوڵاتیان بكەنە لە پێشینە و دەڵێت:" ئامادەین بۆ لێكنزیكردنەوەی برایان بەمەبەستی دورخستنەوەی هاوڵاتیان و دەوڵەت لەهەر ناكۆكیەك".

هاوكات هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح داوای لە هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی و رەوتی سەدر كرد رێگای هێوركردنەوەی بگرنەبەر و دەستبكەن بە ئامادەكردنی چارەسەری ئاشتیانەی سیاسی.

عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی-یش داوای لە هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی و رەوتی سەدر كرد گفتوگۆیەكی كراوەو راستەوخۆ بكەن، راشیگەیاند: "ئەو بارودۆخەی ئەمڕۆ عێراقی پێیدا تێپەڕدەبێت داوا لە هەموان دەكات ئەولەویەت بدەن بە زمانی عەقڵ و لۆژیك و دیالۆگ و سازان لەپێناو عێراق و خەڵەكەیدا".

هەروەها ئەیاد عەلاوی سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتمانی رایگەیاند: "ئێمە ئێستا لە قۆناغێكی مەترسیداردا دەژین كە هەموو ئەگەرە خراپەكانی تێپەڕاندووە و ناتوانین تەحەممولی هەڵكشانی زیاتر بكەین و پێویستی بە دانایی و هاوسەنگی و نەهێشتنی ئاژاوە هەیە" و هەروەها داوای هێمنی و دانیشتنێكی بەپەلە لە سەر مێزی گفتووگۆ كرد.

هەر سەبارەت بە دۆخی عێراق، كۆمكاری عەرەبی داوا لە هێزی سیاسیەكانی عێراق كرد واز لە تاودانی دۆخەكە بهێنن و دەنگی دانایی بەرزبكەنەوە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار