سكرتێری نەتەوەیەكگرتووەكان: داوا لەهێزەكانى عێراق دەكەم باردۆخەكە هێوربكەنەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان دەڵێت:" داوا لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق دەكەم دەستبەجێ هەنگاو بنێن بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە".
سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان سەبارەت بە خۆپیاندانەكانی عێراق راشیگەیاند: " ئازادیی رادەربڕین و گردبوونەوەی ئاشتییانە لە مافە سەرەكییەكانە كە دەبێت هەموو كاتێك رێزی لێبگیرێت"، و وتیشی " داوا لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەم دەستبەجێ هەنگاو بنێن بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكەو دەبێت ئەوان لە هەر جۆرە تووندوتیژییەك خۆیان بە دوور بگرن و رێكاری پێویست بگرنەبەر بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی خۆپێشاندانی ئاشتییانە و دامەزراوە حكومییەكان".
سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان "داواش لە هەموو پارت و لایەنەكان دەكات جیاوازییەكانیان تێپەڕێنن و لە رێگەی گفتوگۆیەكی ئاشتییانە و گشتگیرەوە حكومەتێكی نیشتمانیی كاریگەر پێكبهێنن كە بتوانێت بێ هیچ دواكەوتنێك، وەڵامی خواستەكان بۆ چاكسازی بداتەوە".