موقتەدا سەدر: ناوچەی سەوز ئازاد كرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەنوێترین پەیامیدا، موقتەدا سەدری رابەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند:" وەك قۆناغی یەكەم شۆڕشی هەڕەمەكیانەی ئاشتیخواز ناوچەی سەوزی ئازاد كرد، و وتیشی:" ئەمە دەرفەتێكی مەزنە بۆ گۆڕانكاری ریشەیی لە سیستەمی سیاسی و دەستوور و هەڵبژاردن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "شۆڕشی هەڕەمەكیانەی ئاشتیخوازانە ناوچەی سەوزی ئازاد كرد، وەك قۆناغی یەكەم و ئەمەش دەرفەتێكی زێڕینە بۆ هەموو ئەوانەی لە عێراقدا بە ئاگری ستەم و تیرۆر و گەندەڵی و داگیركاری و شوێنكەوتەیی چزاون".

هەروەها لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا، سەدر هیوای خواستووە "مەرگەساتی لەدەستچوونی دەرفەتی زێڕینی یەكەمی رەوتەكەیان لە 2016دا دووبارە نەبێتەوە"، و وتیشی: "بەڵێ ئەمە دەرفەتێكی دیكەیە بۆ گۆڕانكاری لە ستەم و تاریكی و گەندەڵی و تاكڕەوی و شوێنكەوتنی دەرەكی و پشكپشكێنەی تائیفیی كە لە داگیركردنی عێراقەوە لەسەر سینگی عێراق نیشتووە".
سەدر دەشڵێت: "بەڵێ ئەمە دەرفەتێكی مەزنە بۆ گۆڕانكاری ریشەیی لە سیستەمی سیاسی و دەستوور و هەڵبژاردن كە لە بەرژەوەندی دەوڵەتی قووڵدا ساختەكاری تێدا دەكرا".

سەدر لەپەیامەكەیدا دوپاتیدەكاتەوە:" هەمووتان بەرپرسن، بەرپرسیارێتیتان لە تاقیكردنەوەدایە، یان عێراقێكی رەگداكوتاو، یان عێراقێكی شوێنكەوتە، كە گەندەڵان و بەدووكەوتووان و ئەوانەی خاوەنی تەماعكاری دنیایین و لە لایەن دەستی خۆرئاوایی و خۆرهەڵاتییەوە جووڵەیان پێدەكرێت".

لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا، سەدر داوای لە هەموو لایەك كردووە "پەیوەستی ئەو جووڵانەوەیە بن، كە لایەنگرانی دەستیان پێكردووە و جووڵەكەی بە راپەڕینی حوسێن لە دژی ستەمكاران چوواندووە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار