حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ پارستنی سنوورەکانی سەڵاحەدین و نەینەوا دەستپێکرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

  دەستەی حەشدی شەعبی بڵاویکردۆتەوە ئەمڕۆ سێشەممە، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی بۆ دابینكردن و پارستنی سنوورەکانی سەڵاحەدین و نەینەوا دەستپێکردووە.

لەڕاگەیەندراوێکدا حەشدی شەعبی ڕایگەیاندووە، کە "هێزێکی لیوای ٥١ سەر بە حەشد و هێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان ئەنجامداوە بۆ پارستنی سنوورەکانی نێوان پارێزگاکانی سەڵاحدین و نەینەوا."

 لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "هێزێک لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەدین بۆ حەشدی شەعبی ، بە بەسەرپەرشتی لیوای 51، بە بەشداری هێزێک لە دەزگای دژە تیرۆر و فەوجەکەی سەڵاحەدین و لیوای 91ی سوپا، دەستی کرد بە گەڕان و پشكنین ئەو کەرتە سنوورییەی کە سەڵاحەدین و نەینەوا جیا دەکاتەوە".

 ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئۆپەراسیۆنەکە ئەوەی بەخۆیەوە بینی رووپێوکردن و پشکنینی ناوچەکانی سەگورات تا ناوچەی میجباس غانیمە و پاککردنەوەی سەرجەم تونێل و دۆڵەکان بووە".

 هەروەها لەڕاگەیندراوەكەدا هاتووە، "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەدینی سەر بە حەشد بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنەکانی لە ناوچە جیاوازەکانی ناو کەرتی بەرپرسیارێتی بەپێی پلانە ئەمنییەکانی کێشراو".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار