كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق: وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیارینەكراوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە، رەتیكردەوە وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاریكرابێت.
جومانا غەلای وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: كۆمسیۆن دەزگایەكی پیشەیی بێلایەنە كە بڕیار لەسەر هەڵبژاردن و ڕیفراندۆم و چەند بابەتێكی دیكەی پەیوەندیدار بە كاری هەڵبژاردن جێبەجێ دەكات.
ئاشكراشیكرد: ئەنجومەنی كۆمسیاران دەسەڵاتی باڵای كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانە و بەرپرسیارە لە دیاریكردنی ئەو كات و وادەیەی كە پێویستە بۆ هەر پرۆسەیەكی هەڵبژاردن بە ڕاوێژ لەگەڵ حكومەتدا لەسەر بنەمای یاسای هەڵبژاردن بەركار.
وتیشی: ئەنجومەنی كۆمسیاران هیچ بڕیارێك و ڕاگەیەندراوێكی لەو بارەیەوە دەرنەكردووە.
بابهتی پهیوهندیدار