کەشناسی: شەپۆلێکی نوێی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەپێی راگەیەندراوێک دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینی دهکات لە میانی ئەم ھەفتەیەدا، شەپۆلێکی خۆڵبارین زۆربەی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و بەشێک لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
دەستەکه لە راگەیەندراوێکدا، پێشبینییهکانی کەشوھەوای تا رۆژی پێنجشەممە ١١ی ئابی ٢٠٢٢ بڵاوکردەوە و ئاماژهی بهوه کردووه، سبەی دووشەممە، شەپۆلێکی خۆڵبارین زۆربەی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەگرێتەوە کە تا رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت.
ئاشکراشیکردووه، لە رۆژانی دووشەممە و سێشەممە پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور روو لە دابەزین دەکەن.
دەستەی کەشناسی عێراق باسی لەوەش کردووە رۆژی چوارشەممە ١٠ی ئابی ٢٠٢٢، خۆڵبارین لە زۆربەی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، بەردوام دەبێت و بەشێک لە ناوچەی ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، بەڵام پلەکانی گەرما لە باشوور زیاتر بەرزدەبنەوە.
ئاشکراشیکردووە کەشوھەوای رۆژی پێنجشەممە ١١ی ئابی ٢٠٢٢ لە ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرمایش روو لە دابەزین دەکەن.