حەلبوسی پێشنیازەكەی كازمی بۆ چارەسەر پەسەند دەكات

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و محمد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆبونەوەو پێشنیازەكەی كازمییان بۆ  بۆ دەربازبوون لەو قەیرانەی ئێستا تاوتوێكرد.

نوسینگەی راگەیاندنی  حەلبوسی رایگەیاند: لەو كۆبونەوەكەیەدا تاوتوێی دوا پێشهاتە سیاسیەكان و دۆخی پەرلەمان كرا، لەگەڵ رێگەكانی پتەوكردنی لێكتێگەیشتن لەسەر ئاستی هێزە سیاسیە نیشتمانییەكان لە چوارچێوەی ئەو پێشنیارەی كازمی پێشكەشی كردبوو بۆ دەربازبوون لەو قەیرانەی ئێستای عێراق.

ئاشكراشیكرد: هەردوولا بۆچوونی هاوبەشیان خستەڕوو بۆ پتەوكردنی رێرەوی دەستوری و یاسایی كە بەرژەوەندی هاووڵاتیان لە پێشینەبێت، ئەنجامەكانیش لەبەرچاوبگیرێن كە گوزارشتی ڕاستەقینە لە ئیرادەی گەلی عێراق و خواستەكانی بكات لە پاستنی ئاسایش و سەقامگیری.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار