زاخۆ: ئاوارەیەکی ئێزیدی تەرمەکەی دۆزرایەوە و کچەکەشی بێسەروشوێنە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای دیارنەمانیان بۆ ماوەی هەفتەیەک، ئەمڕۆ تەرمی ئاوارەیەکی ئێزیدی دۆزرایەوە و پۆلیسی زاخۆش ڕایدەگەیەنێت ٢ کەسیان دەستگیرکردووە و بەدوای تاوانباری سەرەکیشدا دەگەڕێن، هاوسەری قوربانییەکەش داوادەکات کچەکەی بۆ بدۆزرێتەوە.
عه‌قید نزار سلێمان حاجی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی زاخۆ راگه‌یاند، دوای هه‌فته‌یه‌ک له بێسه‌روشوێنبونی هاوڵاتی فاروق میرزا خەڵەف و کچه‌که‌ی، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ته‌رمی فاروق میرزا که ته‌مه‌نی 42 ساڵه و ئاواره‌ی قه‌زای شه‌نگال و نیشته‌جێی که‌مپی جه‌مشکۆی قه‌زای زاخۆیه، له باخێکی سنوری قه‌زای زاخۆ دۆزرایه‌وه، تا ئێستاش کچه‌که‌ی که ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵانه بێسه‌روشوێنه.
دەشڵێت: "ته‌رمه‌که‌ی فاروق میرزا له پزیشکی دادی زاخۆیه و توێکاری بۆ ئه‌نجامده‌درێت، ئاسه‌واری پارچه ئاسن به‌جه‌سته‌یه‌وه دیاربوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، لێکۆڵینه‌وه‌ی وردی پۆلیس له‌باره‌ی ئه‌و روداوه ده‌ستیپێکردوه، کچ و هاوسه‌ری خاوه‌نی ئه‌و باخه‌ی که ته‌رمی فاروق میرزای تێدا دۆزراوه‌ته‌وه ده‌ستگیرکراون و له‌لایه‌ن به‌شی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت و گه‌ڕان و به‌دواداچونیش بۆ ده‌ستگیرکردنی تۆمه‌تباری سه‌ره‌کی ئه‌و تاوانه ده‌ستیپێکردوه.
رۆژی 4ی ئەم مانگە فاروق میرزا تەمەن 42ساڵ لەگەڵ (ئاخین)ی کچی کە تەمەنی شەش ساڵانە لەکەمپی چەم مشکۆ دەچنە باخێک لە دەوروبەری زاخۆ، دواتر بێسەر شوێن دەبن، شەوی رابوردوو تەرمی فاروق بەکوژراوی دۆزرایەوە.
لەوبارەیەوە سێڤێ باپیر هاوسەری فاروق بە هاوڵاتی ی وت" رۆژی 4ی ئاب فاروق تەلەفونی لە هاورێیەکیەوە پێگەیشت و داوای‌کرد لەباخەکەب سەردانی بکات، تەکسیەکی کرت لەگەڵ کچەکەم ئاخین ڕویشتن بەرەوە باخەکە، دەوروبەری کاتژمێر9ی شەو تەلەفونم بۆ فاروق کرد داخرابوو هەر بۆیە زۆر ترسام خێرا ئاگاداری پولیس و کەسوکاری خۆم کرد".
وتیشی: "چوار رۆژ بەبەردەوامی بەدوای فاروق گەڕاین چوینە شوێنەکەی لەباخەکە هیچ شتێک بەدەستمان نەکەوت، شەوی رابوردو پولیس ئاگاداری‌یان کردینەوە کەوا تەرمی فاروق لەناوباخەکەدا دۆزراوەتەوە، کچەکەش هێشتا بێسەر و شوێنە". هاوکات وتیشی"تەرمەکە رەوانەی پزیشکی داد لە دهۆک کراوە و هێشتا رادەستی ئێمە نەکراوە، هاوسەرەکەم بە ناحەق کوژرا ، خوا توڵەی ئێمە لەو کەسانە بکات کە فاروق یان کوشت، داوا لە دەزگا ئەمنیەکان دەکەم بەوردی لێکوڵینەوە بکەن و بەدوای کچەکەم دا بگەڕێن کە کە ئایە لەژیاندا ماوە یاخود ئەویش یان کوشتووە".