بایدن دووباره‌ چاوی له‌خۆ کاندیدکردنه‌وه‌یه‌

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 جۆ بایدن سه‌رۆکی ئه‌مریکا ئامادەکاری دەکات بۆ دەستپێکردنی پێشنیاری دووبارە هەڵبژاردنەوە لە مانگەکانی دوای هەڵبژاردنی نوێکردنەوەی نیوەی کۆنگرێس که‌ لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەم به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، بە گوێرەی قسەی چەند یاریدەدەر و هاوپەیمانێک کە جۆ بایدن ئەگەری دووبارە خۆهەڵبژاردنەوەی هەیە لە  ساڵی 2024 بەرامبەر دۆناڵد ترامپی سەرۆکی پێشوو.

پێشنیاره‌که‌ی بایدن بۆ دووباره‌ کاندیدکردنه‌وه‌ پێشنیارێکی قورسە و دژى ڕپرسییه‌کانه‌ چونکه‌ زۆربەی دیموکراتەکان کاندیدێکی تریان پێ باشترە  لە بایدن ی ته‌مه‌ن 79 ساڵ ، بەڵام ئەوانەی نزیک لە بایدنن له‌ڕووی سیاسەتی یاسادانان و ئابووری و بیانییه‌وه‌ به‌سه‌رکه‌وتوو وەسفی دەکەن و پابەندن بە نکۆڵیکردن لە گەڕانەوەی ترامپ بۆ ئۆفیسی سەرۆکایەتی.
ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامی دیمۆکراتی کۆنگرێس بەم دواییانە پێشنیاریان کردووە بایدن ڕێگا بۆ جێگرێکی گەنجتر دروست بکات، لە کاتێکدا هەندێکی تر بە شێوەیەکی ئاشکرا ڕەتیان کردەوە کە دووبارە هەڵبژاردنەکەی پەسەند بکەن. بە پێی شیکردنەوەی ڕاپرسییەکان، ڕێژەی ڕەزامەندی بایدن تەنها نزیکەی 40٪ ە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار