وه‌زیری دارایی عێراق: مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابینکراوه و به‌رده‌وام ده‌بێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زیری دارایی عێراق ئاشکرای ده‌کات دابه‌شکردنی موچه له‌عێراقدا به‌رده‌وام ده‌بێت و دۆخی سیاسی هیچ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر موچه نییه، ئاماژه‌به‌وه‌شده‌کات ئه‌مساڵ ئه‌گه‌ر بودجه نه‌بێت حکومه‌ت ناچار ده‌بێت به‌پێی بودجه‌ی ساڵی ڕابووردوو خه‌رجی خۆی به‌ڕێوه ببات.
له‌لێدوانێکی بۆ ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی عێراق، عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری دارایی عێراق ڕایگه‌یاند:"ئەو دەنگۆیانە رەتدەكه‌ینەوە كە گوایە موچە پەكخرابێت یان كاریگەری لەسەر هه‌بووبێت بەهۆی قەیرانی سیاسیی ئێستاوە."
عه‌لاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ده‌وڵه‌ت به‌هۆی نه‌بوونی بودجه‌وه ناوه‌ستێت، چونكه بودجه‌یه‌كی تر هه‌یه، كه بودجه‌ی 2021یه، كه له‌ڕێگه‌وه ده‌توانێت خه‌رجییه‌كان به بڕه‌یه‌ك له نێوان 100-120 ترلیۆن دیناردا دابین بكات".
وه‌زیری دارایی وتیشی:"لە ئەگەری هاتنە ناوەوەی ساڵی 2023 بەبێ بودجە یان یاسایەکی هاوشێوەی یاسای پاڵپشتی بەپەلە بۆ ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان، حکومەت ناچار دەبێت بەپێی بودجەی 2021 خەرج بکات".
جەختیشیكردەوە "لە غیابی بودجەدا حكومەت ناتوانێت بەرەو پرۆژە و وەبەرهێنانی نوێ پێشبكەوێت، چونكە بەهۆی بڕگەكانی خەرجكردنی بودجەی ساڵی رابردووەوە سنووردار دەكرێت".