چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ سه‌در: ئێمه‌ش ده‌توانین خۆپیشاندانی دوو ملیۆنی بکه‌ین

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
وه‌ک وەڵامێکی ناڕاستەوخۆ بۆ داواکارییەکی موقتەدا سەدر سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشاندانی ملیۆنی له‌ ڕۆژی شەممەی داھاتوو، چوارچێوەی ھەماھەنگیش رایدەگەیەنێت دەتوانن ھاوشێوەی رەوتی سەدر ھەڵسوکەوت بکەن بەڵام نایانەوێت ئاڵۆزییەکان فراونتر ببن.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان (که‌ له‌لایه‌ن مالیکی و عامری و خه‌زعه‌لی)یه‌وه‌ سه‌رۆکایه‌تی ده‌کرێت لە راگەیەندراوێکدا ڕایگه‌یاندووه‌، ئەوانەی لەسەر داوای چوارچێوەی ھەماھەنگی خۆپیشاندان دەکەن بۆ پشتیوانیکردن لەیاسا و دژی ئەوانەی یاسا پێشێل دەکەن، تەنیا بەشێکی زۆر کەمی لایەنگرانی چوارچێوەی ھەماھەنگین.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: دەتوانن ھاوشێوەی رەوتی سەدر ھەڵسوکەوت بکەن بۆ زیاتر شێواندنی رەوشی نەخوازراوی ئێستای عێراق و خۆپیشاندانی دوو ملیۆنی بکەن نەک یه‌ک ملیۆنی، بەڵام پابەندن بە رێزگرتن لەدەستوور و یاسا و نایانەوێت کێشە و ئاڵۆزییەکان زیاتر فراوان ببێت، لەو باوەڕشدان وڵات بە خۆسەپاندن و زمانی ھەڕەشە بەڕێوەنابرێت.

جێگای ئاماژه‌یه‌ شه‌وی ڕابووردوو ساڵح محەممەد عێراقی، وەزیری موقتەدا سەدر رۆژی خۆپێشاندانی ملیۆنی دیاریکرد و ڕایگەیاند: ئێوارەی رۆژی شەممەی داهاتوو، کاتژمێر 5، خۆپیشاندانی ملیۆنی لەگۆڕەپانی تەحریر دەستپێدەکات و بەرەو گۆڕەپانی ئاهەنگەکان دەڕۆین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار