یهکگرتووی ئیسلامی: عامری پێی وتین ڕهنگه لهدهرهوهی بهغدا کۆبوونهوهی پهرلهمان بکهین
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کارگێڕى ئەنجوومەنى جێبەجێکردنى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان ئاشکرای دهکات، لهسهردانهکهی هادى عامرى بۆ لای یهکگرتووی ئیسلامی، عامری پێی وتوون
'ئەوپەڕی هەوڵ دەدات لەگەڵ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر کۆببێتەوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو قەیرانەی وڵاتی گرتووەتەوە؛ ئاماژەی بەوەش کردووە، کۆبوونەوەی پەرلەمان لە دەرەوەی ناوچەی سەوز بە دوور نازانن.'
عوسمان کاروانى، کارگێڕى ئەنجوومەنى جێبەجێکردنى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان لهلێدوانێکیدا بۆ کهناڵی ڕووداو رایگەیاندووه: لە سەردانەکەیدا بۆ لاى یهکگرتوو، هادی عامری باسی لە ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى دیالۆگى نیشتیمانیى کردووە بە بەشدارى سەرجەم لایەنەکان، ههروهها وتووشیەتی، 'هەموو هەوڵێک دەدات لەگەڵ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر کۆببێتەوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی دۆخی ئێستای وڵات.
عوسمان کاوانى کە بەشدار بووە لە کۆبوونەوەى عامرى و سەلاحەدین بەهادین، ئەمیندارى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان وتیشى: هادى عامرى باسی لە کۆبوونەوەى پەرلەمان کرد و وتی، 'ئەگەر رێگرى بەردەوام بێت بۆ ئەنجامدانى لە بەغدا، لە شوێنێکى دیکە کۆبوونەوە دەکرێت.'
هادى عامرى رۆژی یەکشەممە 14ـى ئابی 2022، سەردانى هەرێمى کوردستانى کرد و لە هەولێر بە جیا لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان کۆبووەوە و دواتریش لەگەڵ عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵى دادگەرى کۆبووەوە؛ دواتر چووە سلێمانى و لەگەڵ یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان و یەکگرتووى ئیسلامى و نەوەى نوێ کۆبووەوە.