وه‌زاره‌تی ئاودانکردنه‌وه‌: درێژترین پرد له‌ عێراقدا درووستده‌کرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی


له‌لێدوانێکی ڕۆژنامه‌نوسیدا به‌رپرسێکی وەزاره‌تی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانییەکان جێبەجێکردنی درێژترین پردی لە عێراقدا ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژەی بە گرنگی تەواوبوونیشی کرد، بۆ ئاسانکاری هاتووچۆی بازرگانی و دانیشتوانی ناوچەکان بەتایبەتی لە کاتی دروستبوونی لافاودا.
 حسێن جاسم، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی ڕێگاوبان و پردەکان لە وه‌زاره‌تی ئاوەدانکردنەوە ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووه‌، "بەڕێوەبەرایەتییەکە مانگێک لەمەوبەر دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی درێژترین پرد لە عێراق بە دووری 3 کم لە پارێزگا دیالە".ئاماژەی بەوەدا کە "پردەکە بە دەریاچەی حەمرین دا تێپه‌ڕده‌بێت و جێگەی ئه‌و ڕێگاکە دەگرێتەوە کە لە ماوەی ساڵانی پێشوودا بە ئاوی لافاو تێکچووه‌. "
 ئاماژەی بەوەشکرد، "چارەسەرێکی ریشەیی دانراوه‌ له‌ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاچەکە"، ئاماژەی بەوەشکردووە، "دیزاینێک ئامادەکراوە بۆ گۆڕینی رێگاکە بۆ پردێک بە درێژایی ٣ کیلۆمەتر، بە ئامانجی ئه‌وه‌ی له‌کاتی لافاودا ئاو کاریگه‌ری بۆ سه‌ری نه‌بێت". 
 ئه‌و به‌رپرسه‌ لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "رێگاکە بەدەروازەی مونزرییە دەبەسترێتەوە لەگەڵ ئێران، و بە یەکێک لە رێگا گرنگەکان دادەنرێت"، روونیکردەوە کە "ئەم رێگایە دوای شەپۆلی لافاو لە ساڵی 2017 و پاشهاتەکانی پچڕاوە".
 جەختیشی لەوە کردەوە، "رێگای ئیمام وەیس بەدیلێکە بۆ ئەم ڕێگایە، بەڵام کاتێکی زیاتری دەوێت، بەو پێیەی مەودای 75 کم زیاترە لە ڕێگای ده‌ریاچه‌که‌"، ئاماژەی بەوەشدا کە "گەڕانەوەی ڕێگای ده‌ریاچه‌که‌ مەوداکە بە شێوەیەکی بەرچاو که‌متر ده‌کاته‌وه‌ و جوڵه‌ی بازرگانی و جووڵەی هاتوچۆی دانیشتوان ئاسانتر ده‌کات" .
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار