یۆنامی لهساڵیادی تهقینهوهکهی ساڵی 2003 دا: ئهم قهیرانهی ئێستای عێراق زۆر درێژهی کێشا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
یونامی نۆزدهیهمین ساڵیادی تەقینەوەی بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەغدا کردەوە وباپەندیی خۆی بۆ خەڵکی عێراق دووپاتكردهوه و ڕایگهیاند:
عێراق لەم ساڵانەی دواییدا بەدەست چەندین کێشەوە دەناڵێنێت، بەو قەیرانەی ئێستاشەوە، کە زۆر درێژەی کێشا.
له راگهیهندراوێكدا كه بهبۆنهی 19ـمین ساڵیادی تهقینهوهی بارهگاكهیان له بهغدا بڵاویکردۆتهوه نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) ڕایگهیاندووه: 19ـی ئاب، یادەوەرێکی تاڵی هەمیشە زیندووە بۆ تەواوی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئاماژهشی بهوهکردووه: لەم یاد کردنەوەیەدا یادی ئەوانە دەكاتهوه کە گیانیان بەختکرد و ئەوانەش کە برینداربوون، هەروەها ئەو خانەوادانەش کە تا ئێستا بەدەست ئاسەواری ئەم کارەساتەوە دەناڵێنن.
ئهوهشی خستهروو، هەموو قوربانییەکان کارمەندی نەتەوەیەکگرتووەکان بوون، کە کاریان بۆ هەڵسانەوەی عێراق كردووە، لە ساڵی 2009ـهوه، و ئەم یادهی وەک "رۆژی مرۆیی" دەستنیشانکردووە، هەر لە ڕاگەیاندراوەکەیە ئاماژە بەوە دەکات عێراق لەم ساڵانەی دواییدا بەدەست چەندین کێشەوە دەناڵێنێت، بەو قەیرانەی ئێستاشەوە، کە زۆر درێژەی کێشا، بەڵام هیچ لەم قەیرانانه لهو ئاسته نین كه چارهسهرنەکرێن و یاخوود بخرێنەپێش بەرژهوهندی نیشتیمانییهوه.
جێگای ئاماژهیه له ڕۆژی ١٩ی ئابی 2003دا، بارەگای UNAMI لە بەغدا تەقێندرایەوە، بووە هۆی کوژرانی 22 کارمەند بە سێرجیۆ دیمیلیۆ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، لەگەڵ برینداربوونی 150 كهسی دیكه.