وەزارەتی ناوخۆی عێراق: قۆناغی دووەمی دیواری کۆنکریتی لەسێگۆشەی سنوور تەواو بوو
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لهلێدوانێکی ڕۆژنامهنوسیدا بەڕێوەبەری پەیوەندی و ڕاگەیاندن لەوەزارەتی ناوخۆ ئاشکرایکردووه کە قۆناغی دووەمی دیوارە کۆنکریتیەکەی سێگۆشەی سنووری (عێراق_تورکیا_سوریا) تەواو بووە.
لیوا (سعدمعن) بەڕێوەبەری پەیوەندی و ڕاگەیاندن لەوەزارەتی ناوخۆ لە لێدوانێکدا به کەناڵی عێڕاقیەی ڕاگهیاندووه: کارکردن لەدیوارە کۆنکریتیەکە بەردەوامە کە دەگاتە 15 کیلۆمەتر کەقۆناغی دووەمی پڕۆژەکەیە ئاماژهشی بۆ ئهوهکرد حکومەت گرنگی دەدات بە بارودۆخی سەر سنوورەکان و فەرمان لە فەرماندەی گشتی هێزەچەکدارەکان هەیە لەوبارەیەوە.
هەروەها وتی: شاندێک سەردانی ناوچەکەی کرد بەئاڕاستەی فیشخاپوور کەسێگوشەی عێڕاق وسوریا وتورکیایە و بۆ ئاشنابوون لەڕەوشی پڕۆژەکە لەهەمووڕوویەکەوە.
جێگای ئاماژهیه دوێنی وهفدێکی باڵای وهزارهتی ناوخۆی عێراقو پاسهوانی سنور گەیشتنە سنووری ناوچهی دهۆک و نهینهوا و لهگهڵ بهرپرسانی ئهوێ کۆبوونهوه.