عێراقییه‌كان له‌هه‌ژارییدا له‌ ریزبه‌ندی 8ـه‌مین وڵاتی عه‌ره‌بی و 79ـه‌مین وڵاتی جیهاندان

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی


له‌ڕاپۆرتێکدا گۆڤارێکی ئه‌مریکی تازه‌ترین ڕیزبه‌ندی وڵاته‌ هه‌ژاره‌کان بڵاوده‌کاته‌وه‌ که‌ عێراق ریزبه‌ندی 8ـه‌مین وڵاتی عه‌ره‌بی و 79ـه‌مین وڵاتی جیهاندان.

له‌وباره‌یه‌وه‌ گۆڤاری گلۆبال فێنانسی ئه‌مه‌ریكی راپۆرتێكی له‌باره‌ی وڵاته‌ هه‌ژاره‌كانی جیهان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت: عێراق له‌ ریزبه‌ندی 8ـه‌مین وڵاتی عه‌ره‌بی و 79ـه‌مین وڵاتی جیهاندایه‌ كه‌ دانیشتوانه‌كه‌ی له‌ژێر هێڵی هه‌ژارییدان، به‌وه‌ی هه‌ر تاكێكی عێراقی ساڵانه‌ پێویستی به‌ 12 هه‌زار دۆلار هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بژێوی و پێداویستییه‌كانی دابین بكات، هاوكات بوروندی یه‌كه‌مین وڵاته‌ كه‌ گه‌له‌كه‌ی له‌ژێر هێڵی هه‌ژاری توندان و هه‌ر تاكێك ساڵانه‌ پێویستی به‌ 856 دۆلاره‌ بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانی.

گۆڤاره‌كه‌ ئاماژه‌شی به‌وه‌داوە که‌ به‌شێك له‌ وڵاتانی دونیا به‌هۆی شه‌ڕی نێوخۆ و ململانێیه‌كان و كێشه‌ی مه‌زهه‌بی و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ رووبه‌ڕووی هه‌ژاری و برسێتی بوونه‌ته‌وه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار