لایەنگرانی سەدر ئاراستەی خۆپیشاندانەکانیان لەپەرلەمانەوە بۆ ئەنجومەنی دادوەری گۆڕی

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لایەنگرانی ڕەوتی سەدر قۆناغێکی نوێی داواکارییەکانیان دەستپێکردو بەیانی ئەمڕۆ چونە بەردەم باڵەخانەی ئەنجومەنی دادوەری و خێمەیان هەڵدا و بڕیاریاندا کە مانبگرن تاوەکو داواکارییەکانیان جێبەجێدەکرێت، لەبەرامبەریشدا ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە بەغدا؛ ئەنجوومەنەکە، ئەمڕۆ کارەکانی هەڵپەسارد.

هاوکات لایەنگرانی سەدر پێنج داواکاریشیان خستەڕوو کە گرنگترینیان هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی ئێستا و دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە و بە سیاسی نەکردنی دەسەڵاتی دادوەریی، هاوکات بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گەندەڵکاران و جیاکردنەوەی داواکاری گشتی لە ئەنجومەنی دادوەری، بەشێكی تر بوون لە داوكاری لایەنگرانی سەدر.

جێگای ئاماژەیە لەماوەکانی پێشوودا لایەنگرانی سەدر بەهۆی جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیانەوە ڕۆیشتنە ناو باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق و مانیانگرت، دواتر بەبڕیارێکی موقتەدا سەدر کشانەوە دەرەوەی باڵەخانەکە.
دوای زیاتر لە ١٠ مانگە لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، لایەنەكان نەگەیشتوون بە ڕێككەوتن لەسەر پێكهێنانی حكومەت و موقتەدا سەدریش، داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكات و چوارچێوەی هەماهەنگیش هەوڵدەدات بۆ پێكهێنانی حكومەت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار