كۆمپانیای سۆمۆ: هیچ دانوستانێك لەگەڵ حكومەتی هەرێمدا نیە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
كۆمپانیای به بازارِكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ) رایگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان سوره له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی برِیاری دادگای فیدراڵی سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت.
عه‌لا خزه‌یه‌ر ئه‌لیاسری به‌رِێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای سۆمۆ به رۆژنامه‌ی "سه‌باح"ی نیمچه فه‌رمی حكومه‌تی عێراقی راگه‌یاندوه: هه‌رێمی كوردستان هێشتا جێبه‌جێكردنی برِیاری دادگای فیدراڵی ره‌تده‌كاته‌وه‌و به‌شێوه‌ی نایاسایی نه‌وت هه‌نارده ده‌كات.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: له‌ئێستادا هیچ دانوستانێك له‌سه‌ر ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمدا بوونی نیه، كه به‌ره‌سمی رایگه‌یاندوه برِیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی به ته‌واوی ره‌تده‌كاته‌وه.
هاوكات رۆژنامه‌ی "سه‌باح" له زاری حه‌مزه جه‌واهیری پسپۆرِی بواری نه‌وت بڵاویكردوه‌ته‌وه: كه یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان نایاسای و نا ده‌ستورییه، و كێشه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ره‌تكردنه‌وه‌ی برِیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی ئه‌وه‌یه كه برِیاره‌كانی دادگای فیدراڵی ده‌بێت هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان پێوه‌ی پابه‌ند بن.