کافتریای ناوەندی زانکۆی سلێمانی بەهۆی لێچوونی غاز چۆڵکرا
 
                        
                    3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەهۆی لێچوونی غاز کافتریای کەمپی تازای زانکۆی سلێمانی و ھۆڵەکانی دەوروبەری چۆڵکران.
بە گوێرەی زانیارییەکان کافتریای ناوەند زانکۆی سلێمانی کە لە سێ نهۆم پێک هاتووە، لە کاتژمێر ١١ بەدواوە هەست بە بۆنی غاز کراوە و لە کاتژمێر ١١:٣٠ خولەک چۆڵکراوە، لەلایەن ئەو کەسانەی سەرپەرشتی چاککردنەوەی سیستەمی غاز دەکەن زوو خوێندکارانی زانکۆ دوورخراونەتەوە.
لە ئێستادا، تیمەکانی بەرگری شارستانی و ئەو کۆمپانیایەی بەرپرسە لە سیستەمی غاز لە زانکۆی سلێمانی سەرقاڵی ئەوەن دۆخەکە کۆنترۆڵ بکەن، بۆ ئەوەی رووداوی دیکەی لێنەکەوێتەوە.
 
                        
               
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                         
                            بابهتی پهیوهندیدار  
                        
                    
                    
                     
                    
            
                 
  
                         
                                                     
                                                     
                                                    .jpg) 
                                                     
                                                     
                                                     
                                                    .jpg) 
                                                     
                                                     
                         
                         
                        
