بۆ یه‌که‌مجار کتێبێک له‌سه‌ر شوێنه‌وارى چه‌رموو بڵاوده‌کرێته‌وه‌

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بۆ یه‌که‌مجار کتێبێکى نووسراو له‌باره‌ى شوێنه‌وارى گوندى  چه‌رموو چاپ و بڵاوکرایه‌وه‌، له‌کتێبه‌که‌دا 130 وێنه‌ بۆ یه‌که‌م جاره‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌و ده‌بێته‌ یه‌که‌م سه‌رچاوه‌ى نوسراو له‌باره‌ى شوێنه‌وارى گوندى چه‌رموو.
ئه‌م کتێبه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو ڕۆژنامه‌نوس (پێشه‌وا شێخ ڕه‌ئووف و هاوڕێ له‌تیف) ئاماده‌کراوه‌و کتێبه‌که‌ له‌سه‌ر ئه‌رکى «حاتم خاڵدانی» له‌چاپدراوه‌.
پێشه‌وا شێخ ره‌وف له‌باره‌ى کتێبه‌ نوێیه‌که‌یانه‌وه‌ به‌‌هاوڵاتی راگه‌یاند «کتێبه‌که‌ له‌دوو به‌ش پێکهاتووه‌، به‌شى یه‌که‌مى بریتیه‌ له‌وتارو توێژینه‌وه‌و چاوپێکه‌وتنى دکتۆرو مامۆستایانى زانکۆو شاره‌زایانى بوارى شوێنه‌وارو مێژوو، هه‌روه‌ها به‌شى دوه‌مى بریتیه‌ له‌وێنه‌، که‌تیایدا 130 وێنه‌ى شوێنه‌واره‌که‌ى له‌خۆگرتووه‌، که‌ 120 وێنه‌یان بۆ یه‌که‌مین جاره‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌و تاکو ئێستا له‌هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کى کوردیدا بڵاونه‌کراونه‌ته‌وه‌«.
 وتیشى «شوێنه‌وارى گوندى چه‌رموو به‌ 11 کیلۆمه‌تر  له‌چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌ دووره‌و ده‌که‌وێته‌ ڕۆژهه‌ڵاتى قه‌زاکه‌وه‌. به‌پێى ئه‌و کنه‌وپشکنینانه‌ى له‌ساڵانى 1948_1955 له‌لایه‌ن زانکۆى شیکاگۆى ئه‌مریکییه‌وه‌ بۆى کراوه‌ مێژووه‌که‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نۆ هه‌زارساڵ پێش ئێستاو یه‌که‌مین گوندبووه‌ مرۆڤ تیایدا ده‌ستى به‌کشتوکاڵکردن کردووه‌و نیشته‌جێبووه‌«.
پێشه‌وا شێخ ره‌وف جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه‌ «بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و شوێنه‌واره‌ گرنگى زیاترى پێبدرێت و خه‌ڵکى مێژووى چه‌رموو باشتر بناسن و هه‌روه‌ها له‌چوارچێوه‌ى کتێبێکدا بمێنێته‌وه‌ ئه‌و کتێبه‌مان پێشکه‌ش به‌کتێبخانه‌ى کوردى کردووە».
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار