هەولێکی ئێران بۆ تیرۆرکردنی بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ئاشکرا دەکرێت
جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی پێشوی ئەمریکا
2 ساڵ لەمەوپێش
هەوڵێکی ئێران بۆ تیرۆری راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا ئاشکرا دەبێت و ئێف بی ئای کارمەندێکی خۆی دەستگیر دەکات.
گروپێکی هاککەر زانیارییەکانی تایبەت بە هەوڵی کوشتنی جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی پێشوی ئەمریکا لە لایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بڵاو دەکەنەوە.
گروپی بلەک دور، ئاشکرای کردوە کە ساڵی رابردو ئەندامێکی سوپای پاسدارانی ئێران کە پێشتر لە سوریا بوە داوای لە سیخوڕێکی دەزگای پۆلیسی فیدڕاڵی ئەمریکا (ئێف بی ئای کردوە) وێنەی جۆن بۆڵتن تۆمار بکات و هاوکات لە بەرامبەر 300 هەزار دۆلاریشدا ئەو بەرپرسەی ئەمریکا تیرۆر بکات.
ئەندامەکەی سوپای پاسداران ناوی شەهەرام پورسەفەری بوە و لە ئێستا ناوی خۆی لە ئێران بۆ مەهدی رەزایی گۆڕیوە.
بە پێی زانیارییەکان هەر وێنەیەکی جۆن بۆڵتن بە سێ بۆ پێنج هەزار دۆلار تۆمار کراوە و دواتر ئێف بی ئای بە هەوڵی تیرۆری ئەو بەرپرسەی زانیوە و کارمەندە سیخوڕەکەی دەزگاکەی دەستگیر کردوە.
ئێران دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودس لە ساڵی 2020 لە فڕۆکەخانەی بەغدا لە لایەن ئەمریکاوە، ئێران رایگەیاندتۆڵەی سولەیمانی بە کوشتنی ئەو سەرکردە و بەرپرسانەی ئەمریکا دەکاتەوە کە دەستیان لە کوشتنیدا هەبوە.
پێشتر ئەمریکا ئاشکرای کردبو بەهۆی ئەو هەڕەشەکانی ئێرانەوە لەسەر دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆکی پێشو و مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی پێشو ساڵانە یەک ملیۆن دۆلار بۆ دابینکردنی ئاسایشی ژیانی ئەو دو بەرپرسە تەرخان دەکرێت.