ئێران لە کۆمیسیۆنی ژنانی نەتەوەیەکگرتوەکان دەرکرا

لە کاردانەوەی مەرگی ژینا ئەمینی نوێنەری ئێران لە کۆمیسیۆنی ژنان دوردەخرێتەوە

ژینا ئەمینی

2 ساڵ لەمەوپێش



ئێران بە کۆی دەنگ لە کۆمیسیۆنی ژنانی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان دەردەکرێت و ئەمریکا و ئەوروپا بە پێشەنگی ئەو هەنگاوە ئەژمار دەکرێن.

 دوای ئەوەی ئەمریکا پێشنیاری کرد نوێنەرایەتیی ئێران لە کۆمیسیۆنی ژنانی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان دور بخرێتەوە شەوی چوارشەممە ئەو کۆمیسیۆنە لە کۆبونەوەی خۆیدا بە ئامادەبونی نوێنەری 45 وڵات دەرکردنی نوێنەری ئێرانی خستە دەنگدانەوە و 29 وڵاتیش دەنگیان بە دەرکردنی دا.

لە کۆی 45 دەنگ، نوێنەری 29 وڵات بە دەنگی بەڵی بڕیاری دەرکردنی ئێرانیان لە کۆمیسیۆنی ژنانی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان پەسند کرد و نوێنەری هەشت وڵاتیش دژی ئەو بڕیارە وەستانەوە و نوێنەری 16 وڵاتیش بێلایەنیی خۆیان لە بڕیارەکە دەربڕی.

هەر یەکە لە نوێنەرانی سوریا و روسیا و ڤەنزوێلا و بیلاڕوس دژی بڕیارەکە لێدوانیان دا و پشتیوانیی خۆیان بۆ مانەوەی نوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەڕبڕی بەڵام بە پێی یاساکانی نەتەوەیەکگرتوەکان بڕیاری دەرکردنی ئێران پەسند کرا.

دوای مەرگی ژینا ئەمینی و کاردانەوەکانی کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند؛ بەهۆی ئەو پێشێلکارییانەی دەسەڵاتی ئێران دژی ژن دەیکات نابێت لە کۆمیسیۆنی تایبەت بە ژنانی جیهان لە نەتەوەیەکگرتوەکان بمێنێتەوە و داوای کرد کار بکرێت بۆ دورخستنەوەی ئەو وڵاتە لە کۆمیسیۆنەکە.

 

لیندا تۆماس گرینفێڵد، نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتوەکان لە کاتی کۆبونەوەی کۆمیسیۆنی ژنانی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند؛ دوای کوژرانی ژینا ئەمینی و کوشتنی دەیان خۆپیشاندەر و خەڵکی ناڕازیی لەو وڵاتە بونی نوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆمیسیۆنی ژنانی نەتەوەیەکگرتوەکان پەڵەیەکی ڕەشە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار