ئۆکرانیا 13 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران تێکدەشکێنێت
2 ساڵ لەمەوپێش
ئۆکرانیا رایگەیاند؛ 13 فڕۆکەی بێفڕکەوانی دیکەی ئێرانی تێکشاندوە کە روسیا لە جەنگی دژی وڵاتەکەی بەکاری هێناوە.
وەزارەتی بەرگریی یۆکرانیا بڵاوی کردەوە؛ 13 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە جۆرەکانی (شاهد 131) و (شاهد 136)ی دروستکراوی ئێرانی تێکشاندوە.
وەزارەتی بەرگریی رونی کردوەتەوە؛ روسیا ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی ئێرانی لە کەناراوەکانی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیاوە ئاڕاستە کردوە بەڵام سوپای ئۆکرانیا توانیویەتی چاودێرییان بکات و لە رێگەی سیستمی دژە ئاسمانییەوە تێکیان بشکێنێت.
بڵاوبونەوەی تێکشاندنی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی ئێران لە کاتێکدایە کە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا سزایان بەسەر دەسەڵاتی تاراندا سەپاندوە بەهۆی فڕۆشتنی ئەو جۆرە فڕۆکەیە بە روسیا.
تا ئێستا دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران لە ئۆکرانیا تێکشکێنراوە و فڕۆشتنی ئەو فڕۆکانەش بە روسیا ناڕەزایەتیی زۆری ئۆکرانیای لێکەوتوەتەوە.