دەیان هەزار پەرستار لە سەرتاسەری بەریتانیا مانیان گرتووە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

له‌ ته‌واوی بریتانیا په‌رستارانی سه‌ر به‌ ده‌زگای ته‌ندروستی نیشتمانی بریتانیا (NHS) ده‌ستیان له‌ كاره‌كانیان هه‌ڵگرت و خۆپیشاندانیان دژ به‌ سیستمی ئێستای حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان ئەنجامدا، بڕیاریشه‌ تا كۆتایی پشوه‌كانی ساڵی نوێ نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ركاره‌كانیان.

دەیان هەزار پەرستار لە سەرتاسەری بەریتانیا مانیان گرتووەو له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنیدا له‌ خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری تایبه‌ت به‌ یه‌كه‌ ته‌ندروستییه‌كانی ئەو وڵاته رایانگه‌یاندوه‌، فشارێكی زۆریان له‌لایه‌ن حكومه‌تەوه‌ له‌سه‌ر دروستكراوه‌ و ناتوانن چیدیكه‌ به‌مشێوه‌یه‌ به‌رده‌وامبن.

ماترۆن ڕۆز جەیمس کە بۆ ماوەی ٣٨ ساڵ لە ئێن ئێچ ئێس پەرستارە بە سکای نیوزی وتووە، ئێستا  زۆر قورسترە بۆ ئەوەی پەرستاران بێن بۆسەرکارەکانیان بەهۆی ئەوەی بەشێک لە یارمەتییە داراییەکانیان بڕدراوە.  

هاوکات پەرستارێکی دیکە  باسی لە هۆکاری مانگرتنەکەیان کرد و وتی: "چیدیكه‌ ناتوانین خواردن بۆ منداڵ و خێزانه‌كانمان فه‌راهه‌م بكه‌ین، توانای دابینكردنی پاره‌ی وزه‌شمان نه‌ماوه‌ و ئیدی ناتوانین به‌مشێوه‌یه‌ له‌سه‌ر كاره‌كه‌مان به‌رده‌وامبین و له‌مه‌ زیاتر دانبه‌خۆماندا بگرین، ئێمه‌ ماندوین".

وتیشی، "یه‌ك په‌رستار كاری سێ په‌رستاری دیكه‌ ده‌كات، چونكه‌ به‌هۆی نه‌دانی موچه‌ و به‌رزی نرخه‌كانی وزه‌وه‌ به‌شێكی زۆری كارمه‌ندانی خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستیه‌كان كاره‌كانیان هه‌ڵپه‌ساردوه‌، له‌سه‌ره‌تای قه‌یرانه‌كانه‌وه‌ به‌ حكومه‌تمان راگه‌یاندوه‌، بونی تیمی ته‌ندروستی باش رزگاركردنی ژیانی هاوڵاتیانه‌، به‌ڵام حكومه‌ت ئاماده‌ نییه‌ گوێ بۆ داواكارییه‌كان بگرێت".

لە کۆتایدا ڕایانگەیاند هەڵوێستی کورتبینانەی حکومەت و پێنەدانی موچەی پێویست وا دەکات کە ژمارەی ئەو کەسانەی پیشەی پەرستاری هەڵدەبژێرن کەم بکات هەروەها ئەو پەرستارانەشی کە کارەکە دەکەن ناچار دەبن واز بهێنن بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار