بەریتانیا و فەڕەنسا بەڵێنیان دا بەرەنگاری قاچاخچێتیکردن بە مرۆڤ ببنەوە لە نۆکەندی ئینگلیز
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، سوێللا براڤەرمان و وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا، جێراڵد دارمانین بەڵێنیان دا بەرەنگاری قاچاخچێتیکردن بە مرۆڤ ببنەوە لە نۆکەندی ئینگلیز.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە میدیا خۆجێیەکان بڵاو کراونەتەوە براڤەرمان و دارمانین دوای ئەوەی دوێنێ بەلەمێک لە نۆکەندی ئینگلیز ژێر ئاو کەوت و گیانلەدەستدانی چوار کەسی لێ کەوتەوە، راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە و رووداوەکەیان بە "بیرخەرەوەی ئەوەی کە پێویستە هەنگاوی بەپەلە بندرێت بۆ نەهێشتنی قاچاخچێتیکردن بە مرۆڤ" لەقەڵەم دا.
لە راگەیەندراوەکەدا بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەمساڵ رێگە لە زیاتر لە ٣٠ هەزار تێپەڕینی نایاسایی گیراوە، هاتووە:
"لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەورووپا بە دامەزراوەی پۆلیسی ئەورووپایشەوە لە ٢٠٢٠ەوە تاکو ئێستا زیاتر لە ٥٠٠ دەستبەسەرکردن ئەنجام دراوە".
هەردوولا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە بۆ کاری هاوبەشی نزیکتر و ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگریی لە بەرەنگاربوونەی کۆچی نایاسایی گەیشتوونەتە رێککەوتن.