فیفا داواکەی سه‌رۆكی ئۆكرانیای ره‌تكرده‌وه، بۆ پێشكه‌شكردنی گوتارێك لە یاری كۆتایی مۆندیال
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی (فیفا) داوایه‌كی سه‌رۆكی ئۆكرانیای ره‌تكرده‌وه، بۆ پێشكه‌شكردنی گوتارێك پێش ده‌ستپێكردنی یاری كۆتایی مۆندیالی 2022 كه ئێستا له قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ، میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، فیفا ره‌زامه‌ندی نیشاننه‌داوه له‌سه‌ر داوایه‌كی ڤۆلۆدیمێر زیلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا بۆ پێشكه‌شكردنی گوتارێك پێش ده‌ستپێكردنی یاری كۆتایی مۆندیالی 2022 كه‌وا بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجامبدرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، جیان ئینفانتینۆ، سه‌رۆكی فیفا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، یاریگاكانی تۆپی پێ شوێنی كاری سیاسی و ناڕه‌زایی ده‌ربرین نییه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره چالاكییه‌كی سیاسی له یارییه‌كانی مۆندیال.
هاوکات، نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئۆكرانیا جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وانی گفتوگۆكانی نێوانیان له‌گه‌ڵ فیفا كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئۆكرانیا له‌و چالاكییه وه‌رزشییه جیهانییه كه زۆرترین بینه‌ری له سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌بێت، په‌یامێك له‌باره‌ی جه‌نگی وڵاته‌كه‌یه‌وه ئاڕاسته‌ی جیهان بكات.