بەهۆی تەقینەوەی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین حەوزەکانی ماسی لە جیهاندا ١٥٠٠ جۆر ماسی دەگمەن لەناوچون
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئەکواریۆمەکانی پەروەردەکردنی ماسی له سه‌رانسه‌ری جیهان دوو كه‌س به سه‌ختی برینداربون و زیاتر له هه‌زار و 500 ماسی ده‌گمه‌نیش له‌ناوچون هەروەها یەک ملیۆن لیتر ئاو دەڕژێنێتە سەرشەقامەکانی نزیک ئەکواریۆمەکە.
به‌رپرسانی شاری به‌رلین-ی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایانگه‌یاند، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئەستێلیكی پەروەردەکردنی ماسی له سه‌رانسه‌ری جیهان له‌هۆتَێلی Radisson Blu ،دوو كه‌س به سه‌ختی برینداربون و زیاتر له هه‌زار و 500 ماسی ده‌گمه‌نیش له‌ناوچون.
باسیان له‌وه‌شكردوه، ئه‌و ئه‌ستێلیكه به‌رزیه‌كه‌ی 14 مه‌تره و شوێنی ژیانكردنی هه‌زار و 500 ماسی جۆراوجۆر و ده‌گمه‌ن بوه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌شیه‌وه دو كه‌س تائێستا به‌سه‌ختی برنداربون و به‌شێكی زۆری شه‌قامه‌كانی ده‌وروبه‌ری هۆتێله‌كه‌ش داخراون، چونكه زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتوه.
شایەتحاڵێک بە کەناڵی هەواڵی ئێن تی ڤی وتووە ئەو میوانانەی لە هۆتێلی ڕادیسۆن دەمێننەوە لە کاتژمێر ٥.٤٥ بەیانی دەنگێکی بەرزیان بیستوە کە وەک بۆمبێک وابووە دواتر زیاتر لە 100 پۆلیس و کارمەندی ئاگرکوژێنەوە لە شوێنی ڕووداوەکە بوون.
هاوکات هۆتێلەکە چۆڵکراوەو هەموو ئەو 400 میوانەی کە لە هۆتێلی ڕادیسۆن مابوونەوە گواستراونەتەوە بۆ هۆتێلێکی دیکە لە بەرلین.
پۆلیس ڕەتی کردەوە لێدوان بدات لەسەر هۆی تەقینەوەی تانکەکە، بەڵام پێشبینی دەکرێتو کە دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ نزیک لە بەستن هۆکار بن .