فەڕەنسا.. بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون 10 کەس گیانیان لە دەستدا کە پێنجیان منداڵن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بینایەکی نیشتەجێبوون لە نزیک شاری لیۆن لە فەرەنسا 10 کەس گیانیان لە دەستداوە ولە ناویاندا پێنج منداڵ هەبوون کە تەمەنیان لە نێوان 3 بۆ 15 ساڵدا بووە و ١٤ کەسی دیکە بریندار بوون کە برینی چوارییان سەختە.

وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا جیراڵد دارمانین ڕایگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بینایەکی نیشتەجێبوونی حەوت نهۆمی لە ڤو ئۆن ڤلان لە نزیک شاری لیۆن 10 کەس گیانیان لە دەستداوە و پێنج منداڵییان تێدا بووە کە تەمەنیان لە نێوان 3 بۆ 15 ساڵدا بووە.

وتیشی ،نزیکەی 180 کەس لە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە شوێنی ڕووداوەکەن،و ئاگرەکە کوژێندراوەتەوە، بەڵام هێشتا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزاندراوە.

ئاماژەی بەوەشدا لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆندا لە پەیوەندیدایە سەبارەت بە ڕووداوەکە.

هاوکات محەممەد، دانیشتوویەکی نزیک لە ڕوداوەکە بە میدیا ناوخۆییەکانی وت: "گوێم لە دەنگی هاواری ژنان و منداڵان بوو، هەوڵماندا یارمەتییان بدەین بەڵام دوکەڵەکە زۆر بەهێز بوو.

هەروەها کەسێکی دیکە گوتی: "بینینی ئەو ڕوداوە  شتێکی سامناک بوو من بەڕاستی شۆک بووم، من شاهیدی ژنێک بووم کە منداڵەکەی فڕێدا بۆ ناو خەڵکەکە خۆشبەختانە توانییان بیگرنەوە، بەڵام دواتر خۆی بازیدا و بەداخەوە گیانی لەدەستدا".

میدیاکانی ئەو وڵاتە ڕایانگەیاند ئەمە کوشندەترین ئاگرە لە فەڕەنسا لە ساڵی 2019ەوە کاتێک هێرشێک کرایە سەر مارکێتێک و سوتێنرا لە ناوچەی پاریس 10 کەسی کوشت و 32 کەسی دیکەشی بریندار کرد.

 

 

 

 

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار